میسر... له‌به‌ر كاریگه‌ری گه‌رما وتاری هه‌ینی كورت ده‌كرێته‌وه‌

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی میسری چه‌ند رێنماییه‌كی داوه‌ته‌ وتاربێژانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ ئه‌وه‌ی وتار‌و نوێژی هه‌ینی له‌ (30) ده‌قیقه‌ زیاتر نه‌بیت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر بوونی كه‌سانی نه‌خۆش و بێ چاره‌، كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ گه‌رمایه‌ی رووی كردۆته‌ وڵاته‌كه‌یان نه‌گرن.
به‌ پێی قسه‌كانی شێخ شه‌وقی عه‌بدوله‌تیف، سه‌رۆكی كه‌رتی ئایینی له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی میسری، پێش چه‌ند رۆژێك له‌ پارێزگای ئه‌سیوت میسری له‌ ئه‌نجامی زۆری گه‌رما كه‌سێك مردووه‌‌و، نۆی دیكه‌ش نه‌خۆش كه‌توونه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ پارێزگای سوهاجی هه‌مان وڵات چاودێرێكی لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌به‌ر هه‌مان هۆكار گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.