گفتوكۆیەكی هێمنانە لە نیوان سەرۆكی قەشەكانی سوید و بانگخواز مامۆستا ئەحمەد موفتی.

محەمەد بەرزنجی . سوید

بە هاوكاری هەردوو دەزگای ئیبن روشدو دەزگای سینسوسی زانستی دوینی توانیان گفتوگۆیەكی كراوە ساز بكەن لە نیوانی سەرۆكی پیشوی هەموو قەشەكانی سوید كارل گوستاف و بانگخوازی ناسراوی ئیسلامی (كورد) مامۆستا ئەحمەد موفتی لە شاری كارلسكرونا , بە ئامادەبونی زۆریك لە سویدی وموسولمانان, تەوەرەكانی ئەم سیمینارو گفتوگۆیە بریتی بوو لەم چەند خالانە.

" جیاوازیەكانی نیوان ئاینی ئیسلام وئاینی نەسرانی .

"ئایە ئاین پیداویستیەكی ئەمرۆی مرۆڤایەتیە .

"ئایە ئاین هۆكاری شەرو ناكۆكیەكانی ئەمرۆیە.

ئامادەبوانی سیمینارەكە چەندین پرسیارو ولامیان ئاراستە كردن لەمەر ئەم چەند تەوەرەیە , كە جیگەی دلخۆشی هەموو لایەك بوو , ئەوەی شایانی باسە قەشە كارل گوستاف لە وتەیەكیدا وتی " ئیسلام زۆر لە منەوە نزیكە بەو هۆیەیی كە بە جوانی دەروانیتە پیغەمبەر عیسا (سەلامی خوای لەسەر بیت) لەوەی زۆریك لە قەشەكانی تر كە بە شیوەیەكی تر دەرواننە پیغەمبەر عیسا, ئەوەی شایانی باسە سەرۆكی قەشەی سویدی كارل گوستاف خەریكی هاوكاری و بە دەمەوەچونی كەشتیەكی مرۆیی سویدییە بۆ ئەوەی بگەیەنریتە شاری غەزەی فەلەستین.