مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

بەرەبەیانی ئەمرۆ 25ی2ی2024 زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری گەرمیان مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی کەلاری کۆن كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو کەسایەتی ئایینپەروەرو کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان)مان پێگه‌یشت، کە بەیانی ئەمرۆ لە کەلار کۆچی دوایی کرد.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


25ی2ی2024