سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2024/2/28 لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستاعبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستا شێخ ئارام شێخ جمال بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە و مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق و سەرجەم کارگێڕانی لق وبەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجە و سیروان و هەورامان و بەئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی سنوری لق کۆبونەوەیەکی گشتی سازکرد بەمەبەستی پێشوازی و خۆئامادەکردن بۆمانگی پیرۆزی ڕەمەزان . سەرەتا مامۆستا شێخ ئارام وتەیەکی پێش کەش کردو چەند سەرنج و تێبینێکی گرنگی لایەنی ئیداری عەرزی مامۆستایان کردو دواتر بەرپرسی لق بەهەمان شێواز وتەیەکی پێش کەش کرد و سەرنج و تێبینی یەکانی تایبەت بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و زانایان بەگشتی باس کردو پاشان هەر یەک لە بەڕێزان مامۆستا طاهر بامۆکی و مامۆستا سید غفور کومەڵێک ئامۆژگاری و بیرخستنەوەیان پێش کەش بەمامۆستایان کرد .
هەروەها کتێبێکی بەسود و دوونامیلەکەی گرنگ پێش کەش بەمامۆستایانی ئازیز کرا و لەکۆتایدا مامۆستایان بەسەرنج وپێشنیارەکانیان ئەوەندەی تر کۆبونەوەکەیان بەرهەمدار تر کرد .
ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان |