لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

ڕۆژی دوو شەممە 4ی3ی2024 شاندێکی زانایانی گەرمیان بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین کەلاری بەرپرسی لق و ستافی لق و ناوچەو کۆمەڵی لەزانایانی گەرمیان سەردانی مەڵبەندی یەکێتی نیشتیمانی یان کرد لەلایەن بەڕێزكاك سالار محمود پیشوازی گەرمیان لێکرا.


لەدانیشتنێکدا هەندیك گفتوگۆ دەربارەی مزگەوتو پیش نويژو وتار خوینەکان و رەوشی ئایین لە سنوورەکە کراو بەڕێزیان بێلایەنی خۆیانیان دەربڕی دەربارەی كارى مزگەوتو  ئەوقاف و زانایان و پاڵپشتی خۆی بۆ هەنگاوەکان لە پێناو پێشخستنی رەوشی ئایینی دەربڕی.


راگەیاندنی لقی گەرمیان