لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٧/ ٣/ ٢٠٢٤ بەرێز مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و کارگێرو ئەندامانی لق لەبارەگای لق پێشوازیان کرد لەشاندێکی وەزاڕەتی ئەوقاف و کارو باری ئاینی، بەسەرۆکایەتی بەڕێز د.دیار جەباری ڕاوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی  بەهاوڕێیەتی م. زبیر احمد بەڕێوەبەری ئەوقافی شقلاوە، کەبەمەبەستی سەردان و بەسەرکردنەوە تەشریفیان هێنابو زۆر خۆشحاڵیان کردین،


ئەمەو لەم دانیشتنەد گفتوگۆیەکی بەسودو برایەنەکرا لەبارەی ڕێزو حوڕمەتی زانایانی ئاینی و خزمەتکردنی شوێنە ئاینیەکان.


دواتر لەهەمان شوێنو مێژودا، پێشوازی کرا لەبەشێکی بەرچاو لەزاناو کەسایەتی ناحیەی خەلیفان، کەتەشریفیان هێنابو بەمەبەستی بەسه رکردنەوەو هەواڵ پرسینی زانایانی دەڤەرەکە لەڕێگای لقی شقلاوەی زانایان ئێمەیان خۆشحاڵکرد یاخوا هەمولایەک بەخێربێن بارەگای لقی شقلاوە شوێن و ماڵ و جێگای هەموکەسێک و لایەنێکە.


ملا زهرالدین خیلانی کارگێری لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندنی لق