کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 18ی3ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆو د.حسن خۆشناو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان؛ پێشوازی لە بەرێز (یان برێم) سەرکونسولی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.


لەدانیشتنێکدا کونسولی گشتی فەرەنسا وێڕای خۆشحاڵی بە دیدارەکە، پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانی لە یەکێتی زانایان و موسڵمانانی کوردستان پیرۆز کردو روونیشی کردەوە کە ئامانجی سەردانەکەی بۆ پیرۆزبایی مانگی رەمەزانە.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنان؛ سوپاسی کونسوڵی فەرەنسای کرد، کە بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەربڕینی هەستی رێزگرتن لە موسڵمان یەکێتی زانایانی بەسەر کردەوە، هەروەک پوختەیەکی لە رۆڵی زانایانی کورد لە پەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیان خستە ڕوو، هاوکات پەیوەندی نێوان گەلی کوردو فەرەنسا تەوەرێکی تری دانیشتنەکە بوو.