ئەمرۆ 22ی4ی2024 بە سەرپەرشتی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە ئامادەبوونی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و دکتۆر حسن خۆشناو و دکتۆر دلشاد گەڵاڵی و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای فەتواو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی، بەمەبەستی رێزگرتن لە مامۆستایانی ئایینی و هاوکارانی راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکاران بەرێوەچوو.
لەم مەراسیمەدا وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، دواتر بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو ئامانجی مەراسیمەکەی خستە ڕوو، دواتر بەناوی مەکتەبی تەنفیز یەکێتی زانایان سوپاسێکی گەرمی ئامادەبووانی کرد، کە لە ماوەی رابردوو بە ههوڵ و خـزمهت و ههماههنگیان لهگهڵ راگهیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یهكێتی زانایان، لـه بـواری نووسین و بڵاوكردنهوهی پهیـامی میانڕهوی و ههڵوێستی ئیسلامپهروهری و ههستی نهتهوهیی رۆڵیان بینیوەو خزمەتی زۆریان پێشکەش کردووە.
لە بەشێکی تری وتارەکەی ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی راگەیاندن و پەیامی زانایانی ئایینی کرد، کە هەمیشە بە ئاراستەیەکی گونجاوو، وە لەخزمەت هەردوو رێڕەوی ئیسلامپەروەری و نیشتمانپەروەری کاریگەری گەورەی هەبووەو لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگە جێدەستی دیار بووە.
دواتر هاتە لەسەر پێویستی هۆشیاری پتری زانایانی ئایینی لەمەر هەموو ئەو بەربەست و تەحەدیانەی لەرووی ئایینی و فکری و کۆمەڵایەتی رووبەڕووی گەلەکەمان دەبنەوەو ئاماژەی بەوەش کرد، کە پێویستە زیاتر پشتیوان و هەماهەنگی یەکتر بین بۆ کەمکردنەوەی دیاردە خراپ و مەترسیەکانی سەر کیان و کۆمەڵگە.
دواتر مامۆستایانی بەشدار لە مەراسیمەکە بە چەندین راو سەرنج و پێشنیاری گرنگ و جوانەوە، دانیشتنەکەیان دەوڵەمەند کردو لەبواری راگەیاندن و ئەرکە هەنووکەییەکان و داڕشتنی ستراتیژێکی هاوچەرخ و بەرەو پێشبردنی پەیامی زانایان و چەندین بابەتی تر هەڵوەستە کرا.
شایەنی باسە ئەمە دووەم مەراسیمی رێزلێنانە لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت، کە لە مەراسیمی یەکەم 95 کەس رێزلێنانیان پێشکەش کراو ئەمرۆش 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان رێزلێنانیان وەرگرت. |