سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات

ئەمرۆ 22ی4ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی ، پێشوازی کرد لە بەڕێز مامۆستا زبێر ئەحمەد حەسەن بەڕێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوەو شاندێكی یاوەری.


لە دانیشتنێکدا سەرۆکی زانایان تەئکیدی کردەوە لە پاڵپشتی و هەماهەنگی خۆیان  بۆ خزمە تی مزگەوت و مامۆستایانی ئایینی ناوچەکە، لای خۆشیەوە بەڕێز بەڕێوە بەر سوپاسی سەرۆکی زانایانی کرد بۆ ئەم پێشوازیەو پالپشیەی بەڕێزیان.


دواتر بەرێوەبەری ئەوقافی شەقلاوە ڕادیۆی دەنگی زانایانی بەسەر کردەوەو لەلایەن بەڕێز "مامۆستا طیب زیارەتی"   بە ڕێوە بەری ڕادیۆ، پێشوازی کران و دەست خۆشی لە ستافی رادیۆی دەنگی زانایان کرد ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆلێکی گەورەو خزمەتێکی زۆری موسلمانان و کوردستانیان کردووە.