یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (نەفامی لە نێوان پیرۆزکردن و بە دامەزراوەیی کردندا) بەرێوە دەبات


ئەمرۆ 4ی6ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای فەتواو زانایانی ئایینی و ئەکادیمی و نوسەرو مامۆستای زانکۆ؛ سیمینارێکی تایبەت لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە ناونیشانی (الجهل بین التقدیس والتأسیس- نەفامی لە نێوان پیرۆزکردن و بە دامەزراوەیی کردندا) بۆ بەرێز دکتۆر حسن محمد خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو.


ناوەرۆکی سیمینارەکە قسەکردن بوو لەسەر چەمکی جەهل و نەفامی لە چوارچێوەی خوێندنەوەیەکی فکری و باسکردنی رەهەندەکان ئەم پرسەو بەستنەوەی بە کۆمەڵێک خوێندنەوەی هاوچەرخ و پەیوەست بە تێڕوانینی ئایینی.


لایەکی تری سیمینارەکە خستنەڕووی پێناسەی جەهل و شێوازی جەهلی موقەدەس و جەهلی بە دامەزراوە کردن بوو، کە بەشێکی سیستەم و شێوازی بەرێوەبردنی وڵاتان مامەڵەی پێ دەکەن، چونکە بەشێکی ئەو وڵاتانە لە ژێر کاریگەری ئایینێک یان کلتورێک دان و جاری وایە بە لێدانەوەی هەڵە بۆ ئایین جەهل لەناو کۆمەڵگە بەرهەم دێت ئەمەش خاڵێکی مەترسیدارە.


شایەنی باسە لە کۆتایی سیمینارەکە ئامادەبووان بە پرسیارو سەرنج و تێبینی ناوەرۆکی سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کردو لە چەند لایەکەوە شرۆڤەی پرسەکە کرا..