سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات

دوێنێ 25ی8ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێز مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان؛ سەردانی بەرێز فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردو بە گەرمیەوە پێشوازی کران.


لە دیدارەکەدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی ئاراستەی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان کردو هیوای سەرکەوتنی لە کارەکەی بۆ خواست، دواتر باس لە هەماهەنگی نێوان فەرمانگە و یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان کرا، بە تایبەت لە چاودێری کردنی کاری رێکخراوەیی و لەبەر چاوگرتنی ئامانجی گشتی و بەرەو پێشبردنی کوردستان.


لە لایەن خۆشیەوە سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان وێڕای خۆشحاڵی بە دیدارەکە، سوپاسی هەڵوێستی سەرۆکی یەکێتی زانایانی کردو هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی زانایان بە گرنگ و پێویست وەسف کرد.