بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە

ئەمرۆ 24ی10ی2024 بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو د.عبداللە ملا وەیسی سەرۆکی يەکێتی زانايانی ئاينی ئيسلامی کوردستان و بەرپرسانی تر و مامۆستایانی ئاینی و کەسايەتيە کۆمەڵايەتيەکان، مزگەوتی موهەنديس هەڵگورد لە شاری هەولێر بە ڕووی نوێژخوێنان و موسڵمانان کرایەوە.


لەم مراسیمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمان، باسی لە پێگەو رۆلی مزگەوت لەناو کۆمەڵگەی کوردی کرد، کە وەک ناوەندێکی رۆحی و بەجێگەیاندنی پەرستشەکان کاریگەری زۆری لە پەروەردەو ئاراستەکردنی کۆمەڵگەیە، هەروەک ئەم هەنگاوەشی گەڕاندەوە بۆ ئو ئارامی و سەقامگیریەی لە هەرێم هەیە، کە موسڵمانان بە ئاسانی و ئارامی ئەرکی ئایینی خۆیان بەجێ دەگەینن.