مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات

ئەمرۆ 27ی10ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛ بە ئامادەیی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، پێشوازیان لە بەرێزان عبدالقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و مونا قەهوەچی جێگری سەرۆکی پارەتەکەو شاندێکی یاوەریان کرد.


لە دیدارێکی باس لە رەوشی ئێستای هەرێم و سەرکەوتنی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندی نێوان پێکهاتەکان و ئارامی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی کراو تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە.


هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رۆڵ و خزمەتی مامۆستایانی ئایینی لەناو کۆمەڵگەو پاراستنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و بەرەو پێشبردنی ئاراستەی خەڵک لە خزمەتی ئایین و نیشتمان کراو دیدارەکە سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هات.