ئەمرۆ 11ی11ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەکردایەتی و بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و بەرێز مامۆستا فارس جەوهەر بەرێوەبەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و د.دیار جەباری راوێژکاری وەزارەت و مامۆستا رعد ئۆمەربلی بەرێوەبەری توێژینەوەو ئیرشاد لە وەزارەتی ئەوقاف و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی، مەراسیمێکی تایبەت لە هۆڵی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو.
پانێڵێڵەکە به مهبهستی بایهخدان به زانستی قوڕئانناسی و پاراستنی مۆركی رهسهنایهتی و مهقامی جوان خوێندندنهوهی قوڕئانی پیرۆزو تایبەتمەندی قیرائات و تهوزیفكردنی بههای زانستی تهجویدەوە بوو، کە هەر یەکە لە بەرێزان مامۆستا شێرزاد ئەحمەد مەعروف مامؤستای زانکۆو شارەزا لە مەقامناسی و مامۆستا مەلا ئەحمەد عبدالوهاب گۆڕەزی شارەزا لە قیرائات و تەجوید بابەتیان پێشکەش کرد.
لەم پانێڵە تیشک خرایە سەر پێویستی گرنگیدان بە زانستی جوان خوێندنەوەی قورئان و شێوازی قیرائات و داکۆکیکردن لە ئاوازو مەقامی رەسەنی کوردی لە پێناو پاراستنی مۆرک و کلتوری دینداری گەلەکەمان، کە وەک باقی وڵاتانی تر خاوەن شێوازی خۆیەتی، چونکە تەقلیدو لاسایی کردنەوە ئەگەر بە دیوێک قازانج بێت، بە دیوەکەی تر سوود بە شێوازی لەحن و مەقاماتی کورد ناگەینێت.
شایەنی باسە لە دوای تەواو بوونی پانێڵەکە مامۆستایانی ئامادەبوو بە سەرنج و تێبینی و پرسیار دانیشتنەکەیان دەوڵەمەند کردو گفتوگۆی باش لە بارەی بابەت و ناوەرۆکی تەوەرەکان کرا. |