بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

دوای ئەوەی ئەمرۆ پەرلەمانی عیراق بڕیاری دا هەڵەبجە ببێتە پارێزگا؛ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان؛ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


بە بۆنەی بوونی هەڵەبجە بە پارێزگا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان و خەڵکی کوردستان دەکەین، ئەم هەنگاوە دەسکەوتێکی گەورە و شانازییەکی مەزنە بۆ هەموو لایەکمان، بە تایبەت کەمێک لە ئازاری قوڵی کەس و کاری قوربانیانی هەڵەبجە کەم دەکاتەوە، وێڕای ئومێدی هەموو لایەک ئەم هەنگاوە ئەنجامی یەکهەڵوێستی کورد بوو لە بەغدا، بۆیە جارێکی تر تەئکید لە یەکگرتووی و تەبایی نێو ماڵی کوردو یەکهەڵوێستی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دەسکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانی دەکەینەوە، بە هیواین تەکانێکی تر بێت بۆ خزمەت و ئاوەدانی پتری شارەکەو ئاوەڕدانەوەی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجەو ماڵباتی شەهیدان.


دووبارە پیرۆز بێت بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە، دوورد بۆ گیانی شەهیدانی ئەم شارەو سەرجەم شەهیدانی کوردستان..


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


14ی4ی2025