سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات

ئەمرۆ 20ی4ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، بە ئامادەبوونی "پ. ی. د. دیار عیزەدین جەباری" ڕاگری پەیمانگە؛ لە پەیمانگەی پێشنووێژ و وتارخوێنانی سەربە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سمینارێکی بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش کرد، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستاو قوتابیانی پەیمانگای ناوبراو ئامادەی بوون.


لەم سیمینارە سەرۆکی یەکێتی زانایان بە وردی و بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی تیشکی خستە سەر ناوەرۆکی بابەتەکە چەندین بەڵگەو رێسای فیقهی خستە ڕوو، کە تێکرا ئاماژەی روون و راشکاون بۆ گرنگیدانی ئیسلام بە پرسی پێکەوەژیان و رێزگرتن لە یەکتری، هەروەک ئاماژەی بەو پێکەوە ژیانەی کوردستان کرد، کە چەندین ساڵە گەورە زانایانی کورد بە بایەخەوە کاریان بۆ کردووەو هەوڵی قوڵکردنەوەی هۆشیاری پێویستیان لەم بارەوە داوە.


شایەنی باسە لە کۆتاییدا وێڕای گفتوگۆی ئامادەبووان، ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی "د.عبدالله سعيد " كرد و چالاکیەکەی بەرز نرخاند.