ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی (2025/4/24) به ئاماده‌بوونی مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ود. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، خانه‌واده‌ی خولێخۆشبوو (مه‌لا عومه‌ری جه‌له‌ولا) و ژماره‌یه‌ک له زانایانی ئایینی و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و كه‌سایه‌تی کۆمەڵایەتی و ئەدەبی، له مه‌راسیمێكدا كتێبخانه‌كه‌ی زانای ئاینیی (مامۆستا مه‌لا عومه‌ر) سەرۆکی پێشوی لیژنەی فەتوای شەرعی چەمچەماڵ پێشكه‌شی زانكۆی چه‌رموو كرا.
شیاوی وتنە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکردوپاشان له وته‌یه‌كدا مامۆستا شێخ وەهاب بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و ده‌ستخۆشی و پێزانینی یەکێتی زانایانی گەیاندە خانه‌واده‌ی زانای ئاینیی (مه‌لا عومه‌ری جه‌له‌ولا) كه ئه‌مڕۆ كتێبخانه‌كه‌ی خۆلێخۆشبوویان پێشكه‌شی زانكۆ كرد، وتیشی مامۆستا مەلا عومەری تیلەکۆ ئەندامێکی دیاری یەکێتی زانایان و سەرۆکی لیژنەی فەتوای چەمچەماڵ بوو خاوەن کەسایەتییەکی جوان و دامەزراو بوو کە ڕەچاوی هەموو بنەما شەرعیەکانی دەکرد لەژیانیدا.
دواتر مژدە ڕەوف بەڕێوەبەری ئەوقاف وتەیەکی پێشکەشکرد.
هەروەها بەڕێز مامۆستا سه‌لمان عومه‌ر ـ كوڕی خوالێخۆشبوو لەوتەی خانەوادەکەیاندا وتی هه‌موو ده‌زگاو شوێنه ئه‌كادیمییه‌كان لای ئێمه گرنگی خۆی هه‌یه به‌ڵام زانكۆ له پێش هه‌موو شوێنه‌كه‌وه‌یه چونكه به‌رزترین ناوه‌ندی ئاكادیمییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كۆی كتێبخانه‌كه‌ی باوكمان پێشكه‌شی زانكۆ كرد كه نزیكه‌ی چوار هه‌زار په‌رتووكه سه‌رجه‌م بواره‌كان له خۆده‌گرێت.
دواتر سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو سوپاس و پێزانیی پێشكه‌شی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد، پاشان بنه‌ماڵه‌ی زانای ئاینیی (مه‌لا عومه‌ری جه‌له‌ولا) ڕێزنامه‌ی خۆیان پێشكه‌شی د.هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید - سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو كرد. |