رووداوه‌كانی هاتو چۆ‌... ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی

بەرێزان .....
هاتۆچوولەكوردستان بۆتە گرفتێكی سەرەكی ئەویش بە هۆی زۆربوونی ئۆتۆمبێل وهەروەها هاوكاری نەكردنی یەكتری براشوفێرەكانمان.

بێ بەدواداچون وتێڕوانینێكی تابەتیانە ئەم دیاردە نیگەتیڤە رۆژانە بەرچاومان دەكەوێودەیبینین. هەرئەوەش وای كردوە هیچ رۆژێك لە م وولاتەی ئێمە بەداخەوە بەبێ رووداوی دلتەزێنی هاتۆ چوو كەجاری واهەیە دەیان قوربانی لێدەكەوێتەوە گوزەرناكات .

ئەمەش ئەركی سەرشانی برا شوفێرو هاوولاتیان قورستر دەكات لە بەرامبەرگیانی خۆیان ومال ومندالەكەیان .

ئەگەر بەوردی بە ئامارەكانی ژمارەی قوربانیان دابچینەوە دەزانین ئێمە بەدەستی خۆمان وئیهمالی بوونمان لە یاساكانی هاتوچۆ چ كارەساتێك دەخولقێنین .

... بۆیە حەقوایە هەموومان لە ئاست ئە ووەزیفە گەورەیەبەرپرسیارانە مامەلە بكەین،و لە كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل وشیارانە ئاگاداری رێنماییەكانی هاتۆچۆبین كە بۆ سەلامەتی ئێمە هاتونەتە كایەوەو دەبێ ئاگادارئەوەش بین كە زانایانی ئاینی لەكوردستان بریاری ئەوەیان داوە هەركە سێك كەمتەرخەم بێت لە بەرامبەر جێ بەجێ نەكردنی یاساكانی هاتۆچۆئەواتاوانباردەبێت كە ئەمەش بۆخاوەنەكەی دەبێتە گرفتێكیتر.

بۆیە ئامۆژگاریم بۆسەرجەم شوفێرو هاولاتیان ئەوەیە كە هەموومان بە چاوی خۆشەویستی بۆیەكترو نیشتمانەكمان سەیری یەكتر بكەین ولە هاتۆچۆدا بەوریای بجولێنەوە بەتایبەت براشوفێرە گەنجەكانمان كەزۆرجاردەبینین بە هۆی خێرای لێخورینەوە یاخودسەر قالبوون بە گوێگرتن لە گۆرانی وشتی تر ناتوانن بە سەر كۆنترۆلی سە یارەكەیان زالبن و دەرەنجام مالی خۆیان وخەلكی وێران دەكەن ...

خوای گەورە هەموولایەكمان بپارێزێو لەروداوی هاتۆچۆ بەدورمان بێخیت .