له لێدوانیكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (عكاظ)ی سعودی به‌رێز دكتور صالح السدلان ماموستای خوێندنی بالا له زانكوی ئیمام محمدی كوردی سعود له عه‌ره‌بستانی سعودیه رایگه‌یاند كه: نوشته‌كردن له بنه‌ره‌تدا دروسته، چونكه نوشته‌كردن دوعایه‌و، پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش به‌به‌رده‌وامی دوعای بۆ نه‌خۆشه‌كان كردووه‌و، هه‌روه‌ها رونی كرده‌وه كه ئه‌م نوشتهكردنه تایبه‌ت نییه به پیاو به‌ڵكو ئافره‌تیش ئه‌توانی نوشته بكات‌و دوعا بۆ نه‌خۆشه‌كه بكات به‌مه‌رجێك ئافره‌ته‌كه داپۆشراو بێت‌و (خه‌لوه) له نێوان ئافره‌ته‌كه‌و نه‌خۆشه‌كه روونه‌دات و به یه‌كگه‌یشتنی ئافره‌ت و پیاویشی تێدا نه‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد كه به پیشهكردنی كاری دوعا كردن (نوشتهجی) به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پاره كارێكی ناشه‌رعی یه‌و، پێویسته موسڵمانان خۆیان له‌و پیشه‌یه بپارێزن و وه‌ك پیشه كاره‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
|