تایبه‌ت به سایتی زانایان
منداڵ ته‌مه‌نی منداڵیه‌تی ئه‌و جیهانه سه‌یرو سهرنجڕاكیشو ورده‌یه، كه تا لێی ورد بیته‌وه، جوانی ناسكی‌و په‌ڕجووی سه‌یرتر له هه‌ر سهیرومهرهیهك دهبینیتو ده‌دۆزیته‌وه، دونیایێكه پڕیه‌تی له شاراوهییو، له هه‌مان كات ئاسۆی روون‌و گه‌شاوه‌یی لێده‌خوێندرێته‌وه.
زانایان له كۆنه‌وه وێڕای به‌دواداچوونی وردیان، نه‌یانتوانیوه پێناسه‌یه‌كی گشتگیر‌و كامڵی بۆبكهنو، ئه‌وه نه‌بێ كه زۆرینه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ته‌مه‌نی منداڵی تا ته‌مه‌نی 12 ساڵی یه‌و، به مانایێكی زیاتر شه‌رعی: هه‌ر له بوونی منداڵ تا كاتی باڵق بوونی به‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌تی ده‌ست پێده‌كات.
ته‌مه‌نی منداڵیه‌تی گرنگترین قۆناغه‌كانی گهشهسهندنو دروستكردنی كه‌سایه‌تی تاكو مرۆڤه‌كانه‌و، زۆرترین له كه‌مترین ماوه‌دا ده‌توانێ له‌م ماوه‌دا فێرببێو كۆیان بكاته‌وه‌و لێكیان بداته‌وه.
ئه‌ركی دایك‌و باوك‌و فێركار‌و به‌خێوكه‌ری منداڵانه گرنگی ته‌واو به‌و كاته ناسكه‌ی ته‌مه‌ن بده‌ن، تا به جوانترین‌و باشترین شێوه پاشه رۆژی رووناك‌و دره‌وشاوه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.
خێزان كه قوتابخانه‌ی یه‌كه‌می منداڵانه‌و، هه‌موو شتێك له وهێوه فێرده‌بێت، ئهركو قوڕسایێكی گرانی له ئه‌ستۆیه‌و، چونكه سه‌رچاوه‌و داینه‌مۆی هه‌موو خو و ره‌وشتێكی كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاكه‌ی له خێزانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، هه‌ربۆیه ئایینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیێكی ته‌واو به‌خێزان دهداتو، بهرنامهڕێژیێكی ته‌واوی كردووه بۆ تۆكمه‌یی ئه‌و قوتابخانه گرنگه‌و، داوای لێده‌كات: كه ته‌واوی زهمینهسازیو ئاماده‌كاری بكات بۆ كاتی هاتنه سه‌ر دونیای منداڵ‌و، داوی له دایكبوونیشی جوانترین رێوشوێنی ژیان‌و په‌روه‌رده‌و ههڵسوكهوتو، ئهركو مافی نیشان بدات.
له به‌رنامه جوان‌و شه‌ریعه‌ته تۆكمه‌كه‌ی پهروهدگاردا، به وردی باس له ورد‌و درشتی ئه‌م قۆناغه‌و ماف‌و ئهركو داخوازیه‌كانی كراوه‌و، نهخشهسازیو پۆڵێنی بۆ داڕشتووه، ته‌نانه‌ت به‌ر له له‌دایكبوونی منداڵیش كه هیچ وجودێكی نیه، ئاماژه به ماف‌و گرنگی منداڵ دهكاتو، دوای له دایكبوونیشی وێڕای مهڕاسیمو رێوشێنی له‌دایكبوونی، ئهركو داخوازی دیكه ده‌خاته ئه‌ستۆی خێزان.
ئه‌مه‌ی له‌خواره‌وه هاتووه، كورته‌ی ئه‌و قوناغو نهخشهسازیو به‌رنامه خێزانیهیه كه ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئاماژه‌ی پێداوه:
قۆناغی یه‌كه‌م: مافی منداڵ به‌ر له له‌دایكبوونی:
1- ده‌ستنیشانكردنی دایكێكی باش، له لایه‌ن باوكه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی باوكێكی باش، له‌لایه‌ن دایكه‌وه.
2- پاراستنی كۆرپه‌ڵه (جنین)و، له بارنهبردنی، كه به داخه‌وه ئه‌وه ئێستا پێچه‌وانه‌كه‌ی باوترهو، بازاڕی گه‌رمه.
قۆناغی دووه‌م: دوای له دایكبوونی منداڵ
1- ئاگاداركردنه‌وه‌و، مزگێنی گه‌یاندن به باوك‌و خزم‌و كه‌سانی ، له‌كاتی سكپڕبوونی دایك، یان له‌دایكبوونی منداڵه‌كه.
2- بانگدان له‌گوێی راستی‌و، قامه‌ت كردن له‌گوێی چه‌پی، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م وشه كه گوێی لێدهبی وشه‌ی (الله) بێت.
3- شیرین كردنی ده‌می منداڵ، به ته‌ڕایی خورما، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر –دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- كردوویه‌تی.
4- ناونانی به ناوێكی خۆش.
5- تراشینو چاككردنی سه‌ری منداڵ.
6- قوربانی بۆكردنو، داوه‌تكردنی میوان.
7- سوننهتكردنی منداڵ.
8- شیرپێدانی سروشتی بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ.
قۆناغی سێیه‌م: ته‌مه‌نی په‌روه‌رده‌و فێركردن.
1- فێركردنی بنه‌ماكانی باوه‌ڕ (العقیده).
2- فێركردنی بنه‌ماكانی خواپه‌رستی (العباده).
3- فێركردنی بنه‌ماكانی ره‌وشت (الاخلاق).
4- فێركردنی چۆنیه‌تی گرنگیدان به جه‌سته‌و، یاری جۆراوجۆر، بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی.
5- فێركردنی بنه‌ما زانستیهكانو، خوێندن‌و خوێنه‌وه.
بێگومان ئه‌مانه‌ی باسكران زۆر به‌كورتی بوون‌و، ده‌توانرێ بۆ زیاتر ئاشنابوونو، روونكردنه‌وه‌ی زیاتر به‌دواداچوون بكرێ، كه كتێبه شه‌رعیه‌كان ورده‌كاری زۆریان له‌م بابه‌ت تێدایه، به‌تایبه‌ت له رووی به‌ڵگه‌كانه‌وه، كه ئێمه بۆ درێژبوونه‌وه‌ی زیاتری بابه‌ته‌كه نهمانهێناونهتهوه. |