دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی داخستنی دۆسیه‌ی مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌یی بڵاوكرایه‌وه، هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان وایان بڵاوكرده‌وه، كه خاتوو تامان شاكر سكاڵای له‌سه‌ر مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌یی لابردووه، بۆیه دادگا دۆسیه‌كه‌ی داخستووه.
به‌ڵام (پارێزه‌ر ئیسماعیل ئیبراهیم) له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی (زانایان) رایگه‌یاند: دادگا بڕیاری داخستنی كۆتایی دۆسیه‌ی مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌یی دا، چونكه ته‌شهیری به هیچ كه‌س نه كردبوو، وه تۆمه‌تیشی بۆ كه‌س دروست نه‌كردبوو.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش، كه بۆیه دۆسیه‌كه داخراوه، چونكه تامان شاكر داواكه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووه، پارێزه‌ر ئیسماعیل گووتی: نه‌خێر، له‌به‌ر ئه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر نه‌بوونی هیچ تۆمه‌تێك داخرا، هه‌ر بۆیه‌ش رۆژی (24/1) ۆسیه‌كه داخرا، به‌ڵام ئه‌و خاتوونه رۆژی (25/1) عه‌ریزیه‌كی ته‌قدیمی دادگا كرد بۆ داخستن، واته رۆژێك پێش ئه‌وه دۆسیه‌كه داخرا بوو، به‌مه‌ش پاكی‌و خاوێنی مامۆستا فه‌رمان ده‌ركه‌وت.
|