لقی چه‌مچه‌ماڵ مامۆستا مه‌لا مه‌حمودی كه‌بیر به‌سه‌ر ده‌كاته‌‌وه‌

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 20/1/2011 ‌وه‌فدێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كه‌ پێكهاتبو‌و له‌ به‌ڕێزان: مامۆستا ‌وه‌هاب سه‌نگا‌وی به‌رپرسی لق‌و مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د حه‌سن زه‌نانی لێپرسرا‌وی نا‌وچه‌‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توا مامۆستا ڕزگار شه‌ریف‌و، مامۆستا ئاراس ئه‌فه‌ندی لێپرسرا‌وی نا‌وچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ‌و، مامۆستا مه‌لا عه‌لی ته‌په‌عاره‌ب ‌و كاك شێخ دارای هه‌شه‌زینی، سه‌ردانی ماڵی مامۆستا (مه‌لا مه‌حمودی كه‌بیر) یان كرد به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌‌وه‌ی له‌پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌‌وره‌ كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌‌وه‌ بۆی ئه‌نجام درابو، له‌ نزیكه‌‌وه‌ له‌ ته‌ندر‌وستی به‌ڕێزیان پرسی ‌و هیوای ز‌و‌و چاكبو‌ونه‌‌وه‌یان بۆ خواست.