حوكمی به رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ .... فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) سوپاس بۆ خودای په‌روه‌ردگار،درود و سلاو بۆ گیانی پێغه‌مبه‌ر و یار و یاروهرانی .... بێگومان به رۆژووبوونی مانگی ره‌مه‌زان له سه‌ر هه‌موو موسلمانێكی بالغ واجبه، وه ئه‌گه‌ر به‌هانه( عوزر)ێكی شه‌رعی هه‌بوو ئه‌وا شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕێگاچاره‌ی گونجاوی بۆ داناوه، یه‌كێك له‌و به‌هانه ( عوزره) شه‌رعیانه‌ی كه مۆله‌ت دراوه ئافره‌ت به رۆژوو نه‌بێت، دووگیانی ئافره‌ت یا شیردانه به كۆرپه‌له، به جۆرێك ئه‌گه‌ر له ترسی باری ته‌ندرووستی دایكه‌كه به‌رۆژوو نه‌ده‌بوو، ئه‌وه ئافره‌ته‌كه به رۆژوو نابێت و ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ مه‌ترسی له‌سه‌ر دایكه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نیا له‌به‌ر كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی به رۆژوو نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌بارچوون یان تێكچوونی باری ته‌ندروستی كۆرپه‌له‌كه هه‌بوو، ئه‌وه واجبه رۆژووه‌كه بگرێته‌وه‌و فیدیه‌ی رۆژووه‌كه‌ش بدات. و( فیدیه )كه‌ش بریتیه له به‌خشینی مشته خواردنێكی مام ناوه‌ندی له خواردنی شاره‌كه. به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست كه ئیمامی تورموزی ریوایه‌تی كردووه ده‌فه‌رمووێت: (إن الله وضع عن المسافر الصوم و شطر الصلاة، وعن الحامل أو المرضع الصوم) رواه الترمذى عن أنس الكعبي برقم 2408 . بۆیه زانایانی فیقهی ئیسلامی باسیان كردووه كه مۆلهتپێدانی شكاندنی رۆژو دراوه به: گه‌شتیار،نه‌خۆش، پیری په‌ك كه‌وته، ئافره‌تی دووگیان، ئافره‌تی شیرده‌ر. إعانة الطالبين ج2 ص242. و: الفقه المنهجي ص204. لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێر : 15/ 5/2018 زاینی 29 ی شه‌عبانی 1439 كۆچی http://www.zanayan.org/partuk/DwGiyan-u-SHirder1439.gif |