یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سۆفی ماوەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی مەراسیمی پێشوازی میوانان بەرێوە دەچێت    *****    *****   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   لە پەیامێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/09/2012 : 12:33:26
قه‌باره‌ی فۆنت
پرۆسه‌ی خوێندن له‌ كوردستان

 گومانی تێدا نیه‌ كه‌ ئیسلام‌و گشت لایه‌ك كۆكین له‌سه‌ر گه‌وره‌یی‌و زه‌روری‌و چاكی خوێندن, وه‌ چ مه‌زنیه‌كی هه‌یه‌ له‌ بنیادی شارستانیه‌تی جیهانیدا , بۆیه‌ هه‌ر كه‌س ده‌گریت ئیتر بیرمه‌نده‌ یان بانگخواز بێ یه‌كودوو باس له‌ گه‌وره‌یی زانست‌و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌كات.فێرخواز‌و زانستخوازان پێگه‌‌و پله‌یان له‌ ئیسلامدا زۆر مه‌زنتره‌ له‌ خواناس‌و ئه‌و بازرگانه‌ ئیمانداره‌ كه‌ پاره‌‌و سامانه‌كه‌ی له‌ پێناوی خوادا به‌خش ده‌كات.

 خۆ ئه‌گه‌ر میلله‌تانی تر پێویستیان به‌ زانست‌و زانیاری‌و خوێندن هه‌بێت , ئێمه‌ی كورد زیاتر پێویستمانه‌ چونكه‌ هه‌م وه‌كو موسوڵمان وه‌ وه‌كو گه‌لێكی سته‌مدیده‌‌و پرشوبڵاو كه‌ ده‌بێت خۆمان ببینه‌ پشتوپه‌نا بۆ خۆمان ئه‌ویش ته‌نها به‌ خوێندن ده‌كرێت , به‌ خوێندن ئه‌توانین بگه‌ینه‌ كاروانی شارستانیه‌تیه‌كان.

 

ئه‌و به‌یته‌ شیعره‌مان زۆر بیستووه‌ كه‌ ده‌ڵێت:

بخوێنن چونكه‌ خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمنتانه‌

هه‌موو ئان‌و زه‌مانێك عه‌ینی قه‌ڵغان‌و سوپه‌رتانه‌.

 

كه‌واته‌ ئه‌و سوپه‌ر‌و قه‌ڵغانه‌ كه‌ ده‌مان پارێزێت له‌ هه‌ر هێرش‌و په‌لامارێك خوێندنه‌ به‌و ده‌توانین له‌ سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام بین.

 سوفیانی سه‌وری كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خواناسان به‌ كه‌سێكی ووت: (ۆیْحَكُم! أُگْلِبُوا العِلمَ فأنی أخافُ أَنْ ێخرُجَ العِلمَ مِنْ عِندِكُم فَێصیر الی غَیڕكُم فتژلون).

 واته‌ : ئاخ بۆ ئێوه‌ هه‌وڵی زانست بده‌ن‌و فێرببن چونكه‌ من ئه‌ترسم كه‌ زانستتان لا نه‌مێنێت‌و زانسته‌كه‌تان له‌ده‌ست بچێته‌ ده‌ر بۆ لای كه‌سانی تر ئه‌و كات ئێوه‌ زه‌لیلی لای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بن.

 كه‌واته‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌‌و له‌هه‌ره‌ پێویستیه‌كانی ژیان‌و ژیاره‌, به‌ڵام له‌ كوردستان كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ هه‌یه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌ مه‌زنه‌دا من لێره‌وه‌ ته‌نها ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێكیان ده‌كه‌م:

•        ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمی‌و مه‌عریفی‌و زانستگه‌كان وه‌كو پێویست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت, له‌ڕووی دابینكردنی كادر‌و پێداویستی‌و ده‌رگایان بۆ واڵانه‌كراوه‌ به‌ ڕووی جیهانی زانستدا.

•        سیسته‌می فێربوون‌و زانست وه‌رگرتن كۆنه‌‌و پێویستی به‌ نوێكردنه‌وه‌‌و ئه‌بده‌یت هه‌یه‌ تا پرۆسه‌كه‌ به‌ باشرین شێوه‌ بڕوات به‌ ڕێوه‌.

•        پێویسته‌ له‌م كاره‌ كه‌ پرۆسه‌ی خوێندن تا مه‌زرۆیی هه‌بێت‌و هه‌وڵ بدرێت بۆ زیادكردنی ئه‌و تامه‌زرۆییه‌.

•        گوێگرتن له‌ كه‌سانی پسپۆڕ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ره‌و كامڵ بوون بڕوات.

•        هه‌وڵ بدرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ هه‌ر ناوه‌ندێك كار ده‌كه‌ن به‌ خواستی خۆیان بێت نه‌ك به‌ ناچاری بچنه‌ ئه‌و كاره‌ی كه‌ به‌شداره‌ له‌ پرۆسه‌ی خوێندن.

به‌ ئومێدم چاو بگێڕینه‌وه‌ به‌ پرۆسه‌ی خوێندندا‌و هه‌وڵی جدی بۆ بدرێت.