یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا مه‌لحه‌م محه‌مه‌د سالح/ سۆران
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/09/2012 : 11:04:03
قه‌باره‌ی فۆنت
فیلمی سووكایەتی و كاردانەوەكانی

لەمێژە دوژمنان هەوڵی ئەوە دەدەن ئیسلام لەبەرچاوی خەڵك ناشیرین بكەن و وەك باوەڕێكی دژ بە مرۆڤ ‏پێشانی بدەن , بۆئەوەی رێگای هاتنە نێو ئیسلام لەو خەڵكە بگرن كە بەلێشاو باوەشی بۆ دەكەنەوە, ئەوان ‏بەردەوام هەوڵیان داوەو ئەدەن كە خەڵك بەو فەرهەنگە سەقەتەی خۆیان ڕازی بكەن كە چەندین ساڵە ‏بەناوی بریقەدارو بانگەشەی بێ بنەما چەواشەیان كردوون، ئەوان ڕووداوەكەی(11)ی سێبتەمبەریان ‏قۆستەوە تاوەكو بیسەلمێنن كە ئیسلام ئایینی كوشتن و تیرۆرە, هەرچەندە توانیان تا ڕادەیێك لەو هەوڵەدا ‏سەركەوتووبن، بەڵام زیاتر بەسەرخۆیاندا شكایەوە، چونكە ئەگەر توانیبێتیان ئەم بڕوایە لای چەند كەسێك ‏دروست بكەن، ئەوا هەزاران كەس لە زاناو رۆشنبیرو شارەزایانی بوارە جۆراو جۆرەكان ڕۆژانە ئیسلام ‏لەباوەش دەگرن, ئەمەش دروست ئەو مەترسیەیە كەئەوان لێی دەترسن. هەروەكو بیریاری فەرەنسی ‏دكتور(فرانسوا بورجا) لەهەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ گۆڤاری (لافیریتی) فەرەنسیدا دەڵێت: دوای ڕووداوی(11)ی ‏سێپتەمبەر رۆژئاوا توانی زیاتر لەجاران ئیسلام بناسێَ , چاپخانەو وەشانخانە گەورەكان دان بەوەدا دەنێن ‏كە پڕ فرۆشترین پەرتووك لەوساڵانەی دواییدا ئەو پەرتوكانەبوون كە ناوی ئیسلامیان لە خۆگرتووە, من ئەمە ‏بەگرنگی دان بەئیسلام دەزانم , نەك تەنیا لە فەرەنسا، بەڵكو لە ئەوروپاو ئەمریكاش, تەنانەت ئەمریكا دان ‏بەوەدا دەنێت كە یەك ملیۆن كەس دوای (11)ی سیبتەمبەر موسڵمان بوونە, ئەمەشیان ژمارەیێكە دەزگا ‏ئەمنیەكانی ئەمریكا حیسابیان بۆ نەكردبوو, چونكە لەو بڕوایەدا نەبوون , بەڵام ڕوویداو خەڵك زیاتر گرنگیان ‏بەئیسلامدا, چونكە هەندێكیان ئەو شتەی كە لە فەرهەنگی ڕۆژئاوادا بۆی دەگەڕان و نەیاندەدۆزیەوە، ‏لەئیسلامدا دۆزیانەوە.‏

هەروەها دەڵێت: لە بنەڕەتدا ترس لە ئیسلام لەلایەن ڕۆژئاواوە بەو هۆیەوەیە كە ئەوان گومانیان لە توانای ‏شارستانیەتی ڕۆژئاوایی هەیە كە بتوانێ‌ بەبێ شەڕو كارتێكردن خۆی لەبەرامبەر شارستانیەتی ئیسلامی ‏رابگرێت.‏

هەروەها بەپێی هە‌واڵێكی گۆڤاری(دایلی میل)ی بەریتانی، لە دوای كارەساتی (11) سێپتەمبەرە‌وە تا ئێستا ‏زیاتر لە (100) هەزار كەسی بەریتانی موسڵمان بوونە‌و، نزیكەی 70% موسوڵمانەكانیشی ئافرەتن.‏

‏(كۆندالیزا رایس )ی وەزیری دەرەوەی پێشووی وڵاتەیە كگرتوەكانی ئەمریكا، لەگفتوگۆیێكیدا لەگەڵ كەناڵی ‏‏(الحرە) گووتی: ئیسلام بەخێراترینی ئەو ئایینانە دەژمێردرێت كە لەوڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ‏بڵاودەبنەوە.‏

بەپێی هەواڵێكی‎ ‎رۆژنامەی(تایمز)ی بەناوبانگی ئەمەریكی: ساڵ بە‏‎ ‎ساڵ ژمارەی موسڵمانبوانی وڵاتەكە لەزیاد ‏بوون دایە. بە‏‎ ‎پێی بەدواداچوونی رۆژنامەكە، ساڵانە زیاتر لە (200) هەزار كەس موسڵمان دەبێت. ‏

لەدرێژەی‎ ‎هەواڵەكەدا هاتووە: رێژەی تازە موسڵمانبوون لە هەریەك لە مەكسیك ‌و‎ ‎ئیسپانیاو كوبایش ‏‏گەیشتۆتە ئاستێكی بەرچاو‏. ‏

هەروەها بەپێی ڕاگەیێنراوی (ڤاتیكان) ئێستا ژمارەی موسڵمانان لەجیهاندا لەژمارەی كاسۆلیكەكان ‏زیاترە.(مونسنیور ڤیتۆریۆ فورمینیتی) كە نووسینەوەی ئاماری ساڵانەی ساڵی 2008ی ئامادەكردبوو گووتی: ‏موسڵمانان ئێستا (19,2%) ی دانیشتوانی جیهان پێكدێنن و, كاسۆلیكەكانیش (17,4%), ناوبراو بۆ ‏ڕۆژنامەی ڤاتیكان (لوزر فاتوری رومانو) دەڵێت: ئەمە جاری یەكەمە لەجیهاندا ئێمە لە لوتكە دانین و ‏موسڵمانان لەئێمەیان تێپەڕاندووە, هەروەها ئەوەشی ڕوون كردەوە كە ئەو ئامارە هی ساڵی(2006)ـە, بەڵام ‏ئەگەر (كاسۆلیك و پرۆتستانت و ئەنگایكان و ئەرسۆدۆكس) پێكەوە كۆ بكەینەوە ئەوا ڕێژەیان ‏دەگاتە(33%)ی دانیشتوانی جیهان, هەروەها لەو ڕاگەیێنراوەدا ئەوە هاتووە كە ژمارەی كاسۆلیكەكان ‏جێگیرە, بەڵام ژماری موسڵمانان لە ئەوروپا ڕووی لەزیاد بوونە.‏

سكرتێری پاپای ڤاتیكان(بندیكت)ی شازدەهەم, لەڕۆژنامەی (سودوچ تسیتونگ)ی ئەڵمانی هۆشداریدا ‏لەسەر بڵاوبوونەوەی خێرای ئیسلام لەئەوروپاو, لەو بارەوە(جۆرج گانسفاین)ی سكرتێری تایبەتی پاپا ‏دەڵێت: پێویستە گاڵتەمان بەو هەوڵانە نەیەت كە كار لەسەر موسڵمان كردنی ئەورپا دەكەن و, پێویستە ‏ئەوەش بەكەم سەیر نەكەین كە ئەمەیان مەترسی لەسەر ناسنامەی ئەوروپا هەیە)‏ ‏ ‏

بۆیە ناوەناوە شتێكی لەو جۆرە دروست دەكرێت ، تاوەكو موسڵمانان دووچاری كاردانەوەی سلبی بكەن و ‏دەست بۆ توندوتیژی ببەن, بۆ ئەوەی بیكەنە بەڵگە لەسەر بانگەشەكەیان و، كۆسپێكیش بێت لەسەر ‏ڕیگای ئەوانەی كە دەیانەوێت موسڵمان ببن.‏

كاردانەوەكان بەرامبەر بەو سووكایەتیە

هەرچەندە لەبنەڕەتدا ئەم فیلمە لەسەر پێغەمبەر(د.خ) نەبووە، هەروەكو ئەكتەرەكان باس لەوە دەكەن، كە ‏ئەم فیلمە كاتێك كە دەرهێنراوە، بەهیچ شێوەیەك باسی(محمد)ی تێدا نەبووە، بەڵكو باسی چیرۆكێكی ‏بیابان بووە، كە پتر لە (2000) ساڵ روویداوە، بەڵام دەرهێنەرەكە شێواندوویەتی. تەنانەت یەكێك لەوكچانەی ‏كە لەو فیلمەدا بەشدار بووە، بە قسەی خۆی دوای بینینی فیلمەكە گریاوە، بۆیە هەندێكیان داوای یاساییان ‏لەسەر دەرهێنەرەكە تۆمار كردووە.‏

‏ بەڵام هەرچیەك بێت و لەسەر هەركەسێك بووبێت ، نیشانەی كینە لەدڵی و داتەپینی ئەخلاقی ئەو كەسانەیە ‏كە بەرهەمیان هێناوە، یاخود لەپشت پەردەوە یارمەتیان داوە، بۆیە پێم وایە كاردانەوەكان گەورەتر بوون ‏لەو سووكایەتیەی كە بە موسڵمانان كرا، هەڵكوتانە سەر سەفارەت و كوشتنی خەڵكێك كە هیچ پەیوەندی ‏بەمەسەلەكەوە نیە، ئامانجی ڕاستەقینەی ئەوكەسانەبوو كە لە پشت بەرهەم هێنانی فیلمەكەوەن ، ناتوانین ‏گومان لە دڵسۆزی و نیازپاكی هەموو ئەو خەڵكە خرۆشاوە بكەین ، كە بەهەر هۆیێك لەهۆیەكان ناڕەزایەتیان ‏لەوبارەوە دەربڕیوە، بەڵام نابێت ئەوەش لەبیر بكەین كە ئەم هات و هاوارە خزمەتی زیاتر بەمەبەست و ‏ئامانجی فیلمەكە دەكات، چونكە ئەگەر لە هۆڵێك لێدرابێت و چەند كەسێك بینیان بێت، ئەوا بەهۆی ئەو ‏هەرایە، ملیۆنان كەس هەوڵی بینینی دەدات و، ناوبانگی ئەكتەرانی فیلمەكەش زیاتر دەردەخات.‏

‏ بۆ ئەوان ناوبانگ زۆر گرینگە، جا بەهەر هۆیێك بێت، تەنانەت پەنا بۆ شتی زۆر لەوە سووكتریش دەبەن تا ‏ناوبانگ دەربكەن و لەنێو خەڵكدا باس بكرێن، جا ئەگەر لەسەرەتادا پشتگوێ خرابایەو هیچ گرنگی ‏پێنەدرابایە، گەورەترین گورز دەبوو لەپشتی هەموو ئەوانەی كە لەپشت فیلمەكەوەن، بەپێچەوانەوە ئەو ‏كاردانەوەیەی كە لەبەرامبەریا پێشان درا، باشترین ڕیكلام بوو بۆ فیلمەكەو، گەورەترین خزمەتیش بوو ‏بەوكەسانەی كە لەپشتیەوەن.  ‏

ئەمەیان بەو مانایە نیە كە خۆپێشاندانەكان هیچ سوودێكیان نەبووە، بە تایبەتی ئەوانەی كە دوور بوون ‏لەتوندوتیژی، بەڵام پێم وایە زیانیان زیاتر بوو لەو سوودەی كە لێیان چاوەڕوان دەكرا.   ‏

لەم بارەیەوە دكتور (یوسف قەرزاوی) سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی ، لەبەرنامەی (الشریعە ‏والحیاە)ی كەناڵی (الجزیرە) رۆژی یەكشەممە 16/9/2012 سەبارەت بەو فیلمەی كە تیایدا سووكایەتی بە ‏پێغەمبەرو ئیسلام كراوە، گووتی: سەفیرو نێردەكان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پێویستە ژیانیان پارێزراو ‏بێت، سەبارەت بە سووكایەتی كردن بە پێغەمبەری خوا(د.خ) ، هەركەسێك مافی ناڕەزایی دەربرینی هەیە، ‏بەمەرجێك دەستدرێژی نەكاتە سەر خەڵكی تر كە ببێتە مایەی شێواندنی ڕووخساری ئیسلام و موسڵمانان، ‏بەهۆی بەردباران كردنی سەفارەتەكان و كوشتنی سەفیرو كارمەندەكانیان، وەك ئەوەی لە(لیبیا) ڕوویدا، ‏هەركەسێك بیەوێ شەڕی ئەمریكا بكاتە، با بچێتە وڵاتە یەكگرتووەكان و لەوێ و دوور لەوڵاتانی موسڵمانان ‏بیكات. بەڵام كوشتنی سەفیرەكان لە وڵاتی موسڵمانان حەرامە، چونكە ئەوان ژیانیان پارێزراوە.  ‏

هەروەها گووتی: وەڵامدانەوەی فیلمی سووكایەتی ، پێویستە بە فیلمێمكی تر بێت، چونكە زمانی ‏كارپێكراوی سەردەم ئیمڕۆ زمانی فیلمە. ‏

لەكۆتاییدا ناوبراو ڕەخنەی توندی ئاراستەی هات و هاواری ڕاگەیاندنەكان كرد كە لەگەل فیلمەكەدا كردیان، ‏چونكە زیاتر لەوەی كە كارگەردانی فیلمەكە خەونیان پێوەدەبینی، زەمینەیان بۆ سازو ئامادە كرد، ناوبراو ‏گووتی: بەڵگە لەسەر لاوازی تێگەیشتنی موسڵمانان و هیچ لەدەست نەهاتنیان، ئەو شۆرشە بوو كە لەسەر ‏فیلمێكی بێ نرخ و سووكی وەك ئەو فیلمە بەرپایان كردو، بەرامبەر بەوەی كە لەسوریا ڕوو دەدات توڕە ‏نەبوون، لەكاتێكدا مزگەوتەكان دەڕوخنرێن و ڕۆژانە سەدان ژن و منداڵ لەخوشك و برای ئیسلامیان ‏دەكوژرێن، كەچی كەسێكی لەو ئوممەتە نەبزواند بۆ یارمەتیدانیان و بەرگری لێكردنیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەی ‏‏(بەشاری ئەسەد)ی ملهوڕ.‏