یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات    *****    *****   لقی سلێمانی یە کێتی زانایان بە شداری خولێکی دەرچوانی فێرخوازانی قورئانی پیرۆز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی پزیشکی ئیسلامی لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   شاندێک لە مەتڕانەکانی عەنکاوەی شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   روونکردنەوەیەک لە یەکێتی زانایان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان    *****    *****   کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردەن سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مستەفای حافز کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   جێگری سەرۆکی هەرێم په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەکات   
عه‌بدولره‌حمان سدیق- نووسه‌ر‌و توێژه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/07/2013 : 15:28:30
قه‌باره‌ی فۆنت
ليلة القدر

له‌قورئاندا سوره‌تی قه‌در هه‌ردوو باسی قورئان و ڕۆژوو پێكه‌وه‌ گرێ ده‌دات ، چونكه‌ له‌ ئایه‌تی ((انا أنزلناه في ليلة القدر) پیتی (ه) ڕاناوی لكاوه‌ ، ئاماژه‌یه‌ بۆ قورئان ، (ليلة القدر)یش شه‌وێكه‌ له‌شه‌وه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان ، بۆیه‌ ده‌بینیت :

 

یه‌كه‌م : ئه‌م سوره‌ته‌ له‌(30) وشه‌ پێكهاتووه‌ ، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ (30) جوزئی قورئان و (30)ی رۆژی مانگی ره‌مه‌زان.

دووه‌م: ئه‌م سوره‌ته‌ له‌ڕیزبه‌ندیدا سوره‌تی ژماره‌ (97)ی قورئانه‌و ، كه‌وتۆته‌ دوای سوره‌تی (اقرأ )(96) و پێش سوره‌تی (البّينة)(98)، واته‌ له‌نێوان دوو سوره‌تدایه‌ كه‌هه‌ردووكیان باس له‌قورئان ده‌كه‌ن .

 

سێیه‌م: كۆی پیته‌كانی ئه‌م سوره‌ته‌ (114) پیته‌ ، ئه‌مه‌ش یه‌كسانه‌ به‌ژماره‌ی سوره‌ته‌كانی قورئان.

 

چواره‌م : ئه‌م سوره‌ته‌ (5) ئایه‌ته‌ ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ (5) فه‌رزه‌ی نوێژ، كه‌به‌شێكی زۆری نوێژیش قورئان خوێندنه‌.

 

پێنجه‌م : راسته‌ ڕای به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌وی قه‌در له‌یه‌كێك له‌ (10) شه‌وه‌كانی دوایی ره‌مه‌زاندایه‌ ، به‌لاَم زۆر ئاماژه‌ش هه‌ن كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ شه‌وی (27)بێت ، له‌وانه‌:

یه‌ك : به‌ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م سوره‌ته‌دا (3) جار ده‌سته‌واژه‌ی (لیله‌ القدر) هاتووه‌و ، (لیله‌ القدر)یش له‌(9) پیت پێكهاتووه‌ ، (3)جاران (9)ش ده‌كاته‌ (27).

دوو : ئه‌م سوره‌ته‌ (30) وشه‌یه‌ به‌ژماره‌ی رۆژه‌كانی مانگه‌كه‌ ، وشه‌ی (هی) كه‌ڕاناوی جودایه‌و ئاماژه‌یه‌ بۆ وشه‌ی (لیله‌)، ریزبه‌ندیی وشه‌ی(هی)ه‌ (27)مین وشه‌یه‌ له‌م سوره‌ته‌دا.

به‌لاَم له‌رووی فیقهه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی شه‌وی قه‌در (شێخ موحه‌ممه‌د شه‌نقیتی) ده‌ڵێت :

زانایان زیاتر له‌ (40) ڕاو قسه‌یان هه‌یه‌ له‌باره‌ی دیاركردنی شه‌وی قه‌در ، به‌لاَم رای به‌ناوبانگ و جه‌ماوه‌ری زانایان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌شه‌وه‌ تاكه‌كانی (ده‌) شه‌وی كۆتاییدایه‌ ، ئه‌مه‌ش رای مالیكیه‌كان و شافیعییه‌كان و حه‌نبه‌لییه‌كان و ئه‌وزاعی و ئه‌بوسه‌وره‌.

به‌لاَم ڕای دیار و به‌ناوبانگ لای مالیكییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌شه‌وی (27).

لای حه‌نبه‌لییه‌كانیش هه‌روایه‌ ، بۆیه‌ ئیمامی (ئه‌لبه‌هوتی) ده‌ڵێت : زیاترین ئومێد وایه‌ كه‌شه‌وی (27) بێت.

ئیمامی (ئه‌لته‌حاوی) ده‌ڵێت : زۆرێك له‌زانایان وای بۆ ده‌چن كه‌شه‌وی (27)ه‌ ، ئه‌مه‌ش قسه‌ی (ئیبنو عه‌بباس) و (كۆمه‌ڵێك سه‌حابه‌)یه‌و، ئیمامی (العینی)یش له‌شه‌رحی سه‌حیحی بوخاریدا ئاماژه‌یه‌كی ئاوای هه‌یه‌.

(ئه‌لشه‌ربینی ئه‌لخه‌تیب)یش ده‌ڵێت : (ئیبن عه‌بباس) و(ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب ) خوا لێیان رازیی بێت گوتوویانه‌: كه‌شه‌وی (27)ه‌ . ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌بی زۆرینه‌ی ئه‌هلی عیلمه‌).

ئیمامی (شافیعی)یش له‌مه‌زهه‌بی قه‌دیمیدا ئاماژه‌ی بۆ شه‌وی (21) و(23) كردووه‌و ، پاشان ده‌ڵێت: (27).

تێبینیی :

له‌كۆتاییدا گرنگه‌ ئه‌وه‌ بڵێین كه‌ واباشه‌ بایه‌خ به‌هه‌ر (10) شه‌وه‌كه‌ بدرێت ، له‌گه‌ڵ بایه‌خێكی زیاتر به‌شه‌وی (27).