یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/09/2013 : 10:10:40
قه‌باره‌ی فۆنت
یەكێتی زانایان‌و بیرەوەریەك

21 / 9 ئەو ڕۆژە درەوشاوەیە لە مێژووی پڕسەروەری گەلی كورد ، كە تۆماری مێژینەی نەبەردیەكان بە ئەدەبەوە ئاماژەی بۆ دەكات ، ئەو ڕۆژە هەڵكردنی ئەو ئاڵایە كە زانستو عرفان بوونەتە ڕەنگی ئەبەدیان ، چونكە هیچ كونوكەلەبەری ئەو زانستە نیە ! كە مەلایەكی مەندیل پاكی كورد نەیكردبێتە مەیدانی خودا جۆی خۆی ،  ئەسپی هیوای مرحبا بطالب العلم تیا تاونەدابێت ! لەو كاتەی كە زانایانی گەلانی دەوروبەرمان ، سەرقاڵی گێرمەوكێشەی بابەتێكی بچوكی فروعی بوون ، زانا بەئەمەكەكانی نەوەی ئیبنو صەلاحی مەردی فەرموودەناس ، بیریان لە خەباتی پارێزگاری لەگەلەكەی ئەو زانا مەردە كردەوە ، ئەو كاتەی حوجرەكانی ئیبو خەلەكان‌و بیارە‌و سلێمانی‌و دەشتی هەولێر بووبونە قەتماغی برینێكی قووڵ ، جاڕی خوا ویستی لە خەباتی ژیانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لێدرا ، سەركردایەتی حەكیمی شۆڕشی كوردستان چاكی ئەزانی كە دەرمانی دەردی ئەم میللەتە، تەنها و تەنها ئیسلامی بێ هەڵەو پەڵەیە ، ئەوەش تەنها لەسەر دەستی زانایانی مێزەر سپی، وەكو بەفری سەر قەندیل دەست دەكەوێت ، كورتەی كەلام ! دامەزراندنی یەكێتی زانایان پێویستیەكی ئێجگار كاریگەر بوو ، لەو ڕۆژەیدا پیرۆز بایی لە خۆم‌و گشت ئەندامانی ئەو ڕێكخراوە شۆڕش گێڕە ئەكەم .

(بیرەوەریەك) * لە دوای جیا بوونەوەی باڵی مەكتەبی سیاسی پارتی و لە دوو كەرت بوونی شۆڕشی كورد (پارتی و شیوعی) بۆ سێ كەرت بوون (باڵی مەكتەبی سیاسی) ، لەناو شۆڕشدا ناو بەناو یان لە هەندێ جێگە ، كەسانێك باسیان لە دوركەوتنەوە لە ئیسلام و هێرشی ناڕەوایان دەكردە سەر ئاینی زۆرینەی گەل و زانایان ، بە تایبەتی وەكو ڕووداوی ئازاردانی مامۆستا مەلا عارفی پێنجوێن لەلایەن شیوعیەكانی ئەوكات ، بۆیە دامەزراندی یەكێتی زانایان بە سەركردایەتی هەندێ زانای مەردی ئەوكات لە ژێر چاودێری خودی مەلا موستەفای بارزانی ڕەحمەتی خوای لێبێت ، بوویە هۆی ئەوەی كە كەس نەتوانێت جورئەتی بێ ڕێزی بكات دەرهەق ئیسلام و زانایانی پەیام هەڵگری ڕاستەقینەی ئەو ڕێبازە ، یەكێك لە هۆكارەكانی ڕاستی دامەزراندنی یەكێتی زانایان ئەوە بوو ، كە بەڕێز مامۆستا مەلا مەحمودی گلێجاڵ (خوا لێی خۆش بێت) ، وتی : مامۆستا مەلا عوسمانی پریس و چەند مامۆستایەكی تر لەگەڵ حاجی شێخ صاحبی نەقشبەندی ، چوونە لای مەلا موستەفای بارزانی و باسی ئەوەیان بۆ كرد كە لێرەو لەوێ هەندێ لە كادرانی شۆڕش بە تایبەت لە سنوری هەورامان و شارەزوور و گەرمیان ، مەیلی دوركەوتنەوەیان هەیە لە ئاینی زۆرینەی گەل ، بۆیە مەلا موستەفا فەرموو بووی ئەمە دافعێكی ترە بۆ دامەزراندنی یەكێتی  زانایان ، پاش دانیشتنێكی مەلایانە ، هەر یەك لە ئامەدەبوان دیاری خۆیان بۆ جەنابی مەلا موستەفا بردبوو ، حاجی شێخ صاحبیش قورئانێكی بە دیاری بۆ سەركردەی شۆڕشی كورد بردبوو ، مەلا موستەفا ، فەرموو بووی: ئەمە باشترین دیاریە پاش خوێندنەوی چەند ئایەتێك ماچی كردبوو وە خستبویە بەرباخەڵی ، ئەوجا ڕوانیبوویە ئامادەبوان ، فەرموو بووی: ئەمەمان هەبێت بەسمانە بۆ ژیانمان.

*ئەم بیرەوەریەم لە مامۆستا شێخ مەحمودی نەقشبەندی و مامۆستا مەلا مەحمودی گڵێجاڵی كە یەكێك بووە لە كادرانی پارتی و یەكێتی زانایان بیستووە.