یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سۆفی ماوەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی مەراسیمی پێشوازی میوانان بەرێوە دەچێت    *****    *****   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   لە پەیامێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/10/2013 : 12:55:24
قه‌باره‌ی فۆنت
صۆفیه‌كان بۆ واده‌كه‌ن؟!

صۆفیه‌كان بۆ واده‌كه‌ن؟!

ئاوات نه‌قشبه‌ندی

   كاتێك كه‌ ئه‌گه‌ڕێیت به‌ سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كاندا، ئه‌بینیت كه‌ صۆفیه‌كان هه‌ندێ شتیان هه‌یه‌ له‌ كردار‌و گوفتار‌و پۆشاك وا په‌ییان پێ ده‌برێت كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ ئه‌م شتانه‌یان خولقاندبێت، جاءوها من تلقاء انفسهم ،  به‌ڵام كاتێك كه‌ ئه‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌ مه‌زنه‌كان، ئه‌وكات ئه‌گه‌یته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ شێخی ئیسلام ئیبن ته‌ییمیه‌ چه‌ند جوانی فه‌رمووه‌، ده‌رباره‌ی ئه‌م گروپه‌ی كه‌ هه‌موو ژیانی خۆیان ئه‌كه‌نه‌ قوربانی ئایینه‌كه‌یان, له‌ په‌رتوكی ئه‌لئیستیقامه‌دا به‌رگی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ 144دا, ده‌فه‌رموێت: [ فأن أصل طريقهم، الأرادة التى هى اساس العمل, فهم فى الارادات والعبادات والأعمال والأخلاق أعظم رسوخاً منهم فى المقالات والعلوم وهم بذلك أعظم اهتماماً وأكثر عنايةً, بل من لم يدخل فى ذلك لم يكن من أهل الطريق بحال ]. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌جوانی وردبیته‌وه‌ له‌ هه‌ر كارێك ئیتر كاری دوژمنت بێت یان دۆست، ئه‌گه‌ر ڕاست بوو دۆعای ئیستیقامه‌ی بۆ ئه‌كه‌یت، وه‌ ئه‌گه‌ر چه‌وت بوو ئه‌وه‌ دۆعای هیدایه‌تی بۆ ئه‌كه‌یت‌و هه‌وڵ ئه‌ده‌یت، به‌ جوانترین شێوه‌ ڕاستیه‌كانی پێ نیشان بده‌یت واته‌ چۆن خۆشه‌ویست خه‌ڵكی ڕاست ئه‌كرده‌وه‌ [ ولو كنت فظا غليظا القلب لانفضوا من حولك ] نه‌ك وه‌ك چۆن فیرعه‌ونه‌كان ئه‌یانه‌وێت خه‌ڵك شوێنیان بكه‌وێت [ما اريكم الا ما ارى وما اهديكم الا سبيل الرشاد].

یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه‌ صۆفیه‌كان (صۆفی ڕاسته‌قینه‌ نه‌ك ته‌نها موده‌عیه‌كانی ته‌صه‌وف) ده‌یكه‌ن، بریتیه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ مردن، كه‌ كاتێكی باشیان بۆ ته‌رخان كردووه‌ له‌ ژیانیاندا, ئه‌مه‌ تۆ بڵێی له‌ خۆیانه‌وه‌ دایانهێنابێت، یان به‌ڵگه‌ی دروستیان هه‌یه‌؟ ئێ خۆ مردن حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و پێویسته‌ خۆمانی بۆ ئاماده‌بكه‌ین, حاسبوا انفسكم قبل ان تحاسبوا, كلیلێكی دیاره‌و چاومانی لێناپۆشین, كه‌واته‌ ئه‌و میوانه‌ حه‌تمیه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌, ده‌بێت له‌ بیرماندا بێت‌و بیری لێبكه‌ینه‌وه‌, وه‌ خۆمانی بۆ ساز بده‌ین، یان گوێی خۆمانی لێبخه‌وێنین, ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ده‌وێت كه‌ ئایا بیر له‌ مردن بكه‌ینه‌وه‌؟ خۆشه‌ویست دای به‌لای كۆمه‌ڵێكدا بینینی پێكه‌نینی زیاد له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌كه‌ن, پێی فه‌رموون [اكثروا ذكر هادم اللذات : الموت ] واته‌ زۆر یادی ئه‌و شته‌ بكه‌ن كه‌ له‌زه‌ته‌كان له‌ ناو ده‌بات، چونكه‌ له‌زه‌ت بردنی زۆر توشی سه‌ركه‌شی و فه‌سادمان ده‌كات, تا وامان لێدێت به‌رچاومان ده‌گیرێت به‌ ڕۆژی ڕووناك ده‌كه‌وینه‌ چاڵه‌وه‌. ئه‌م فه‌رمووده‌ پێشه‌وا تیرمزی و ئه‌حمه‌د‌و نه‌سائی‌و ئیبن ماجه‌‌و ئیبن حه‌ببان ڕیوایه‌تیان كردووه‌‌و به‌ دروستیان زانیوه‌.

 

   كه‌واته‌ با جار جار چاو له‌ صۆفیه‌كان بكه‌ین‌و بیر له‌ مردن بكه‌ینه‌وه‌, تا ڕۆژی له‌زه‌ت چاوانمان كوێر نه‌كات‌و غرور‌و حه‌سه‌د‌و ملهوڕی نه‌مانبات به‌ره‌و بێ فرمانی و بیرمان بێت كه‌ مردنێك هه‌یه‌و هه‌موومان ئه‌چینه‌وه‌ به‌ر قاپی خوایی.