یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شێخ محمد شێخ سەمیع قەرەداغی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عزت اللە مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سەید رەشاد تەوێڵەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد شێخ عبدالکریم بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بێ رێزی و سوکایەتی بەرامبەر قورئانی پیرۆز بەتوندی ئیدانە دەکەین و ئەرکی دەزگا ئەمنیەکانە بکەران ئاشکرا بکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان وەک وەفاو خزمەت لەسەر ئەرکی بنەماڵەکەیان کتێبخانەیەک لە سۆران دەکاتەوە    *****    *****   سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا: پێویستە‌ پارته‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كوردستان هه‌مان گیانی خۆڕاگری و ته‌بایی و برایه‌تی بپارێزن    *****    *****   لەساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی یەکێتی زانایان پەیامێک ئاراستەی دەزگاکانی راگەیاندن دەکات و دەڵێت: سوکایەتی بەرامبەر پیرۆزییەکان و شێواندنی پێکەوەژیان قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرێوەبەری ناحیەکانی خلیفان و دیانا و سیدەکان و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   شاندێكی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی دەڤەری ئاکرێ دەکات   
مەلا عبید کۆیە
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/10/2020 : 14:23:59
قه‌باره‌ی فۆنت
سەلامی کورد و کوردستان

سەلامت لێ بێ خوشەویست لەناخی دڵمانەوە

خوشەوستیت بوتە بەشێک لەباوەرو ئیمانەوە

 سەلامت لێ بێ خوشەویست هەرلەکوردستانوە

 لەخاکی سلاح الدین وگاوانی باوانە وە

 لەهەولێری قەڵای ئیمان وسلێمانی بابانەوە

لەدهوکی دین پەروە  کەکوکی  کوردانەوە

لەمهاباتی قازی  وسنە کرماشانە‌وە 

لەدیار بەکرولەقامیشلو لەکویەی خومانەوە

لەوڵاتی شێخ ومەلا پێشەواو پیرانەوە

سەلامی کوردوکوردستان بوتولەهەموانەوە

لە جودی و جێگەی لەنگەری کاروانی ئەمانەوە

لە مەنزڵگاو شوێنی نوح و کەشتی و کەشتیوانەوە

لە لانکەی دووهەمی مرۆڤ و سەر لەنوێ ژیانەوە

دیارو دەست نیشان کراوی بریاری ئاسمانەوە

لەو شوێنە پاک و پیرۆزەی کە قورئان ڕازاندیەوە

سەلامی گەورە و بچووکی خەڵکی کوردستانەوە

دڵسۆز و وەفاداری تۆین لە دێرین زەمانەوە

هیوامانبە خوا و بە تۆیەبێن بە فریامانەوە