یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمدی سۆفیان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا یوسف سلیفانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف چەند پرسێک لەگەڵ وەزراەتی رۆشنبیری و لاوان گەنگەشە دەکەن    *****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە تێبینەری نوێی ئەوقافی پشدەر دەکات    *****    *****   سۆران: وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ وتارخوێنانی دەڤەرەکە کۆ بوونەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و وەزیری ئەوقاف چەند دام و دەزگایەکی سۆران بەسەر دەکەنەوە    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی لە دەڤەری زرارەتی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بەشداری سیمینارێکی تایبەت بە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ وتاربێژانی سنووری ئەوقافی دەوروبەر کۆدەبنەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا مجید مامەرۆک کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   نرخی عومرە کەمکرایەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای پارتی گەشەپێدانی تورکمان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
د.جمیل علی سورچی
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/05/2021 : 18:29:57
قه‌باره‌ی فۆنت
جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پيرۆزو فه‌لسەفه‌و هه‌ندێك له‌ ئادابه‌كانی

قال تعالى: [وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ].سورة البقرة: الآية: (185)

واته‌: بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رۆژوو بوونی مانگيی ره‌مه‌زان ته‌واو بكه‌ن و دواتر خوای تعالى به‌ گه‌وره‌ بزانن و الله أكبر بخوێنن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوايی گه‌وره‌ هيدايه‌تی داون و يارمه‌تی دان بۆ به‌ رۆژوو بن، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری خوابن له‌ سه‌ر نيعمه‌ته‌كانی.

هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ دوای به‌ رۆژووبوونی ئه‌و مانگه‌و چاكه‌ كردن و خواپه‌رستيكردن تێيدا وه‌ك ئاماژه‌يه‌كه‌ بۆ دڵخۆشی و ئاسوده‌يی به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر نه‌فس و شه‌يتانه‌كان كه‌ توانيمان روكنێكی گه‌وره‌ی ئيسلام جێبه‌جێ بكه‌ين.

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ كه‌سی موسڵمان له‌م رۆژه‌دا ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ره‌ ئه‌گه‌ر توانيبێتی ئه‌رك و واجيبه‌كان له‌م مانگه‌دا به‌ ته‌واوي جێبه‌جێ بكات، وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای لێبێت- فه‌رموويه‌تي: ((للصّائم فرحتان يفرحهما، إذا أفطر فرح بفطره، وإذا لقي ربّه فرح بصومه)).

واته‌: رۆژووگر دووكاتی هه‌يه‌ زۆر تێيدا دڵخۆشه‌، يه‌كه‌ميان: كاتێك كه‌ ئێواره‌ رۆژوو ده‌شكێنێت يان جه‌ژن ده‌كاته‌وه‌ مانگه‌گه‌ به‌ رۆژوو بووه‌ كه‌ سوپاسي خوا ده‌كات كه‌ يارمه‌تيداو توانی به‌ سه‌ر نه‌فسيدا زاڵ بێت.

دووه‌ميان: كاتێك به‌ خزمه‌ت خوا ده‌گات و ئه‌جرو پاداشتي رۆژوو وه‌رده‌گرێت.

ئينجا جه‌ژني ره‌مه‌زان وه‌ك ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولێکی رووحی وايه‌، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ درێژايی يه‌ك مانگ موسڵمانان تێيدا به‌شدار بوون بۆ راهاتن له‌ سه‌ر كاری چاكه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ ببێته‌ خووێك و موسڵمانان له‌ سه‌ری رابێن له‌ دوای ره‌مه‌زانيش به‌رده‌وام بن له‌ سه‌ر ئه‌و ره‌وشته‌ به‌رزانه‌ی كه‌ له‌ ره‌مه‌زانه‌وه‌ فێری بوون هه‌ر له‌: سه‌برو ئارام گرتن و پابه‌ند بوون به‌ رێنمايی و كاته‌كان و نوێژي به‌ كۆمه‌ڵ و شه‌و نوێژ كردن و يارمه‌تيداني فه‌قيرو هه‌ژاران و چاكه‌ كردن وخۆپاراستن له‌ كوناهو تاوان و به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی حه‌زو ئاره‌زووكانی نه‌فس بۆ ئه‌وه‌ی ببين به‌ مرۆڤی خاوه‌ن ويست و ئيراده‌و هێزو بازووی رووحی.

هه‌روه‌ها جه‌ژنی ره‌مه‌زان و به‌شداربوون له‌ نوێژوو وتاره‌كه‌ی به‌شداريكردنه‌ له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچوونمان و وه‌رگرتنی خه‌لات و جائيزه‌ي خواييه‌ به‌ بۆنه‌ي به‌شداريكردنمان له‌ خواپه‌رستيه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان.

كه‌واته‌ ره‌مه‌زان ده‌بێت گۆرانگاری ريشه‌يی له‌ ناخمان دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ين به‌و رۆژووه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ مه‌به‌ستيه‌ت كه‌ فه‌لسه‌فه‌و حيكمه‌ته‌كاني به‌رجه‌سته‌ بێت له‌ لامان، ئه‌مه‌ش هه‌مووی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ن ئه‌گه‌ر به‌ ده‌ستمان هێنابن پێويسته‌ له‌ دوای ره‌مه‌زان پارێزگاريان لێبكه‌ين جارێكيتر دووباره‌و چه‌ند باره‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دۆخی خراپی پێشووتر، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ گه‌ڵ ره‌مه‌زانه‌كان بگۆڕێن و خراپه‌ و تاوان له‌ نێويان كه‌م بێت و گيانی لێخۆشبوون و لێبورده‌يی ساڵ به‌ ساڵ زيادو زۆرتربێت نه‌ك ته‌نها وه‌ك شتێكی ساده‌و ته‌قليدی بێت و بڕوات به‌ بێ دروست بوونی گۆڕانی ئيجابی بۆ هه‌موو لايه‌كمان.

هه‌ندێك له‌ ئادابه‌كانی جه‌ژن:

یەکەم: ده‌ربڕينی خۆشی و شادی به‌ هاتنی ئه‌و رۆژه‌ وه‌ك جه‌ژنيی موسڵمانان وه‌ك سونه‌تێكی ئاينی با ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تيشمان هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی رێگا نه‌ده‌ين ناخۆشيه‌كان به‌سه‌ر جه‌ژنماندا زاڵبن.

دووەم: له‌به‌ر كردنی باشترين و جوانترين ئه‌و جلو به‌رگه‌ی كه‌ هه‌يه‌تی.

سێیەم: خۆشوشتن و خۆ بۆن خۆشكردن.

چوارەم: ته‌كبيرلێدان له‌ شه‌وی جه‌ژن تا ده‌ستكردن به‌ نوێژی جه‌ژن.

پێنجەم: خواردنی شتێك دوای نوێژی به‌يانی پێش چوون بۆ نوێژی جه‌ژن.

شەشەم: كردنی نوێژی جه‌ژن به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ر نه‌كرا به‌ ته‌نهاش ده‌كرێت.

حەوتەم: ئافره‌ت يان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناتوانن بچن بۆ مزگه‌وت ده‌توانن له‌ ماڵه‌وه‌ نوێژی جه‌ژن بكه‌ن به‌ ته‌نها يان به‌ كۆمه‌ڵ.

هەشتەم: نوێژی جه‌ژن دوو ركعاته‌ له‌ ركعاتی يه‌كه‌م پێش فاتيحه‌ خوێندن حه‌فت 7 الله أكبر بخوێنێت و له‌ ركعاتی دووه‌م پێنج 5 الله أكبر، له‌ نێو الله أكبره‌كان ئه‌م زيكرانه‌ بخوێندرێن: سبحان الله والحمدلله ولا إله إلا الله والله أكبر.

له‌ دوای رۆژهه‌ڵاتن به‌ چاره‌كێك بكرێت باشه‌ وه‌ كاتی ده‌مينێت تا كاتی نوێژی نيوه‌ڕۆ. 

نۆیەم: سه‌ردانی نه‌خۆش و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناتوانن له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ربچن به‌ هۆی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی.

دەیەم: سه‌رداني خزم و كه‌س و كارو دراوسێ و به‌ سه‌ركردنه‌وه‌يان.

یازدە: هه‌ڵبژاردنی كاتی گونجاو بۆ سه‌ردانيكرن و ناره‌حت نه‌كردنی خه‌ڵك به‌ سەردانيكرن لە كاتی به‌يانی زوو و نه‌گونجاو، هه‌روه‌ها پابه‌ند بوون به‌ هه‌موو ئادابه‌كانی شه‌رعی سه‌ردانيكردن.

دوازدە: ئه‌وه‌ی سه‌رفتره‌ی نه‌داوه‌ واجبه‌ له‌ رۆژی جه‌ژن بيدات و دروست نييه‌ تاخيری بكات بۆ دوای رۆژی جه‌ژن.

سێزدە: ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌رده‌وامی هه‌بووه‌و يان ته‌مه‌ندار بووه‌و نه‌يتوانيوه‌ به‌رۆژوو بێت فيديه‌ی رۆژووه‌كانی بدات به‌ فه‌قيرو هه‌ژاره‌كان.

چواردە: ئاشتبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناكۆكن له‌م رۆژه‌دا، وه‌ هه‌وڵدان بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌.

پازدە: خۆپاراستن له‌ ته‌وقه‌كردن له‌ گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌م.

شازدە: دوعاكردن بۆ يه‌كتر له‌م رۆژه‌دا.

حەڤدە: چوون بۆ نوێژی جه‌ژن له‌ رێگايه‌ك و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ رێگايه‌كي تر.

هەژدە: يارمه‌تيدانی فه‌قيرو هه‌ژاران به‌ زه‌كات و سه‌رفيتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانيش وه‌ك خه‌ڵكانيتر بتوانن به‌ دڵخۆشی به‌شداربن له‌ جه‌ژن.

نۆزدە: ته‌له‌فۆنكردن و نامه‌نوسين بۆ كه‌سانی دوور شوێنی سه‌ردانيكردن پڕ ده‌كاته‌وه‌، وه‌ به‌ دڵنياييه‌وه‌ رۆڵي گه‌وره‌ ده‌بينێت له‌ دروستكردنی خۆشه‌ويستی و په‌يوه‌ندی.

یست: كه‌واته‌ جه‌ژن مانای روحی و كۆمه‌لايه‌تی و ئابوری زۆری تێدايه‌ پێويسته‌ له‌ هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ تێبگه‌ين و به‌رجه‌سته‌ بكه‌ين له‌ نێوخۆماندا.

۱۲ی ئایاری ۲٠۲۱