یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سۆفی ماوەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی مەراسیمی پێشوازی میوانان بەرێوە دەچێت    *****    *****   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   لە پەیامێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە   
عبدالرحیم أحمد
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/08/2021 : 13:39:36
قه‌باره‌ی فۆنت
لەڕاستیدا کامەیە قەیران؟ بۆچی ئەنجومەنی باڵای فەتوا؟

لەم وڵاتە هێندە گوترا قەیرانی پارە بەڵام لەڕاستیدا قەیرانی ئەخلاق قەیرانی ئیمان قەیرانی ویژدان قەیرانی پەروەردە قەیرانی  گفتوگۆ  قەیرانی لێک تێ گەیشتن  قەیرانی هەرچی بەهای ئەخلاقی و مۆریی و سروشتی هەڵسو کەوت هەیە، چاوێک بخشێنە بەسۆشیال میدیاو بەرو بازاڕ چی دەبینی چ دەگوزەرێ لەم وڵاتە ئەگەر وابڕوا بەرەو کوێ دەڕوا داهاتوی ئەم وڵاتە ئێستە ئەڵێن خۆی خوێندکارێکی ئەم دینەیە بۆیە ئەم پۆستەی کردوە و بەجواب هاتوە، هەڵەی برالە لەهەرچی وتاری مامۆستای ئاینیە ئەمر بەچاکەو نەهی لەخراپە دەکات سەدان ساڵە ئاگادارمان دەکەنەوە دەست بگرن بەدین تا نەگەینە ئەمڕۆ بەڵام خۆشویستنی دونیا وای لێ کردوین ببینە چۆن موسوڵمانە هەڵسو کەوت دەکات بۆتە ڕۆبۆتی دەستی مولحیدو بێ دین یاخود هێندە دۆنیا پەرستە کەوتۆتە بوختان و درۆ کردن بەناوی کێ بەناوی  کەسێک کەجگە لەچاکی ئەو هیچی تری ناوێت کەسانێک تەنیا دەیان هەوێت شەریعەت بەیان بکەن بۆئەوەی ڕەنج بەخەسار نەبین ، کەوتونە درۆکردن و بوختان کردن بەناوی جیلێک لەم وڵاتە کە دڵسۆزترین و بەخەم ترین و قوربانی ترین جیلە لەم وڵاتە جیلێک لەوڕۆژەی لەدایک دەبی بێئەوەی بت ناسی بی ناسیت دێت بانگی حەق بەگوێدا دەدات  تائەوڕۆژەی دونیا بەجێ دەهێڵی بەخەمتەوەیە، جیلێک کام جیل لەم وڵاتە ئەوەندەی مامۆستایانی ئاینی ماندون خەم خۆرن شەوو ڕۆژ لەخزمەتی دین و موسوڵمانان، بۆچی لیژنەی فتوا دەکرێتە ئامانج کێن، دوو جیلن یەکیان بێ دینەکان چونکە ئەزانن تا گوێ لەمامۆستایانی ئاینی بگرین ناتوانن بەلاڕێمان داببەن  ئەمانە زۆر تینون بەخوێنی مامۆستایانی ئاینی، دووەم هەندێ حیزب و گروپ بەناوی دین چونکە ئەگەرپابەندی فتواکانی لیژنەی فتوا بین ئەوان ناتوانن بەلاڕێمان دا ببەن بەدڵی خۆیان بیشەرعێنن بۆخۆیان.

بەڵام ئەوەی جێگەی کاراساتە ئێمەین موسڵمانی سپڵە بەرامبەر بەم جیلە مامۆستایانی ئاینی کورە دوعا بکەن هەر ئەم زاتانە بمێنن بەساغ و سەلامەتی هەر چی بابەتە بۆمان یەکلایی بکەنەوە تا کەسانێک نەهاتون بەگاورو جولەکەو بێ دینیان نەکردوین کورە شەرمی دەوێ حەیای دەوێ ئەو پەڕی سپڵەیی و بێ ئەمەکیە ئەم کارانە ئەزانن بوختانە درۆیە ئەزانن حوکم و عەزابیان چیە ئەم کارانە، باشە کێ کردونی بەپیاو ژنی لێ مارە کردن  ڕوتان بێت بەیانی نوێژتان لەسەر بکەن دوعایەکی بەخێرتان بۆ بکەن، ببورن بەم جۆرە دوام بەڵام میلەتێک دەست خۆشی و ماستاوو پیا هەڵگوتن و قبوڵی کەسانێک دەکا بەدڵی خۆیان بیان چەوسێننەوە پارەیان بخۆن حەیایان بەرن بیان کەن بەکۆیلە بەڵام قسەو درۆوو بوختان بکات بەرامبەر بە پێشەوای ڕاستە قینەی بەرامبەر خەم خۆرترین بەوەفاترین ڕاست گۆترین و ماندو ترین جیل ئەوە میلەتی ئاخر زەمان موسوڵمانی ئاخیر زەمان.

بەڵێ! نەکەن بەقسەی لیژنەی فتوا بکەن بەڵکو بەقسەی بێ دین هەندێ گروپ و ئەحزاب بکەن تا سەرئەنجامێک دەبینن جگە لەچۆکدان و پەشیمانی و هات و هاوار شتکێکی تر دەفریاتان نایەت، یاربی خودایە بەرچاو ڕونمان بکەی لەدینی خۆت خودایە ڕقمان بێتەوە لەبوختان و درۆو بەدحەیای و بێ شەرمی یارب خودایە بمان پارێزی لەبەڵاو موسیبەتی دونیا ئامین یارب.