یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی كۆیەی زانایان كۆبوونەوەی فراوان و ئاساییی خۆی سازدەكات    *****    *****   لقی سۆرانی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی سازده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   شارەزوور: شاندێكی باڵای لق بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیوتی ژیاردەكات    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات    *****    *****   سێرگی لاڤرۆڤ: ئیسلام لە رووسیا له گەشه‌سه‌ندێكی نموونه‌یی دایه‌    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات و سیمینارێک بۆ زانایان رێک دەخات    *****    *****   شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   لقی گەرمانی یەکێتی زانایان لەهەواڵی تەندروستی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە دەپرسێت    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی نوسینگەی پاسپۆرتی کۆیە دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکیتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی و ناوچەی پارتی لە قەزای شەقلاوە بەسەر دەکاتەوە   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2021 : 00:59:11
قه‌باره‌ی فۆنت
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان قوتابخانەی پێگەیاندنی کادیری سەر ڕاست و ئەمین و چالاک

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێكخراوێكی پیشه‌یی تایبه‌ت به‌ كاروباری زانایانی ئایینی كوردستانه‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ رۆژی (21/9/1970) له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی به‌ چاودێری‌و ئاماده‌بوونی مەرحوم مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زراوه‌.

ئەم ڕێکخراوە له‌ هه‌ر سێ‌ بواری ئایینی‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ و پیشه‌یی كار ده‌كات.

بواری ئایینی تایبه‌ته‌ به‌ گەیاندن و پارێزگاری لێکردن و بڵاوکردنەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

 له‌ بواری نه‌ته‌وه‌ییش وه‌ك هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆشی‌و ناخۆشیه‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌بێت و داکۆکی کارە لە مافەکانی

 ‏ له‌ بواری پیشه‌ییش پارێزگاری له‌ مافه‌كانی زانایانی ئایینی ئیسلامی ده‌كات.

 ‏ئەم ڕێکخراوە هەرلەسەرەتای دامەزراندنیەوە فێرگەی پێگەیاندنی مەردان بووە ، چەندەها پێشمەرگەی پێگەیاندووە و لە ڕیزەکانی شۆڕشی ڕەوای گەلەکەمان لەدژی داگیرکەر و ستەمکاران خەباتیان کردووە.

یه‌كێتی زانایان خاوه‌نی پۆلێك شه‌هید‌و قوربانییه‌، که‌ هه‌ندێکیان شه‌هیدی پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌ندێکیان شه‌هیدی دەستی ڕەشی تیرۆر و غافڵکوژین، بەدەر لەوەش مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشدا جگە لە کاری پیرۆزی ئیرشاد و وتار و پێشنوێژی کردن لە بواری فێرکردنی نەخوێندەوار و منداڵانی شۆڕش دەوری مامۆستا و لە بوارەکانی دیکەش وەک کاروباری دارایی و ئیداری  ڕۆڵیان هەبووە وخزمەتیان کردووە ، لەو کاتەوە تاکو ئێستا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان قوتابخانەیەکە و  کادیری سەر ڕاست و ئەمین و چالاک پێشکەش بە کۆمەڵگەی کوردی دەکات و لە حاڵی ئێستاشدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان خاوەن  بڕوانامەی بەرزن و لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا مامۆستان و وانە دەڵێنەوە و لە زۆر بوارەکانی دیکەشدا پێشەنگن و  هەروەها لە کاری ئیداری و بەڕێوەبردنی فەرمانگە حکومیەکان بەڕێوەبەرن و خزمەت دەکەن ،

لەم یادە پیرۆزەدا پێشنیار دەکەم یەکێتی زانایان گرنگی زیاتر بدات بەم بوارە و پڕۆژە و بەرنامەی تۆکمەی هەبێت بۆ زیاتر پێگەیاندنی ئەندامانی زانایان  لەبواری کارگێڕی و بەڕێوەبردن و بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی  کار لەسەر ئەوە بکرێت بەڕێوەبەرایەتی و یەکە کارگێڕیەکان  بە ئەندامانی چالاک و شارەزا ی زانایان  بسپێررێت ،

هەقوایەحکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕۆڵ و گرنگی ئەم توێژە گرنگە بزانێت و سود لە دڵسۆزی و سەرڕاستی و لێهاتوی و نیشتمانپەروەری زانایانی ئاینی وەربگرێت و لە کایە گرنگەکاندا پشتیان پێببەستێت چونکە هەوێنی سەرکەوتن و چاکسازی و پێشکەوتنی کوردستانن .