یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   دکتۆر مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە دکتۆر شێخ مادیح شێخ عوسمان سیراجەدین نەقشبەندی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ناصح رۆستایی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەنتەری هۆشیاری بۆ راوێژو پەرەپێدانی تواناکان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەسایەتی و نوێنەری ئایینەکانی ئەوروپا دەکات   
مەلا حمید سیوەیلی
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/09/2024 : 11:33:40
قه‌باره‌ی فۆنت
جیهادی مەلای کورد ،بۆبەدەست هێنانی زانست

ڕۆژی (٩/٢٠)ی هەمووساڵێک بۆمن وێستگەیەکی  پەروەردەیی دەسازێنێ . (ڕۆژی وەفاتی باوکم -٢٠٢١) ،بەردەوام پێم باشە پەند وەربگرم لەوێستگەکانی ژیانی . تاچێژ وەربگرم لەجوهدوجیهادی مەلاوزانای کورد.

+ لەپێناوبەدەست هێنانی زانست دا

حوجرەبەحوجرە دەگەڕان .

تاعیلم پەیدابکەن و بەخوێندەوارانەوشارەزایانەوزانایانە ،پێشەنگی موسوڵمانان بکەن وخزمەتی قوڕئان وحەدیس وعەقیدەوشەریعەت وئەخلاقی میللەتەکەیان بکەن. هەمووگەنجیەتی خۆیان سەرفکردووە ،تازانابن وسەربەرزانە بڕوانامەی زانستی بەدەست بهێنن . بەپێچەوانەی هەندێک (فەریکە خوێندەوار) ی  ئەمڕۆ،کەتەنهابەخوێندنەوەی چەند نامیلکەوکتێبێک ،یان گوێ گرتن لەچەند تۆمارێک ،خۆیان لێ دەگۆڕێ وبازبەسەرهەمووئەو،کەڵەزانایانەی کوردا هەڵدەدەن وشانامەبەشان وباڵی خەڵکانی تردا دەڵێن و زۆرجار دەبنەهۆکاری سەرلێ شێواندنی قوتابیانی کوردوستان.

+ لە(٢٠٢٤/٩/٢٠)لەکاتی سەرنج دانی کتێبخانە خنجیلانەکەی باوکم دا (رحمە اللە) چاوم کەوت بە کتێبی (المراح الأَرواح) لە زانستی صرف دا.لەسەرەتای کتێبەکەدا،بەعەرەبی نوسراوە ،ئەم کتێبە هی (مەلااحمدعزیز عبداللە ) یە،پاشان باوکم بەمەبەستی خوێندنی کڕیوێتیەوە لەناوبراو،بۆیە ئەویش لەسەری نوسیوە (ئەم کتێبە - المراح الارواح-کڕیم لەگەڵ کتێبی ئەتەڵی ، لەگوندی بۆگدێ لە قادری حاجی عزیز ،لە (١٤ /شەعبان) ساڵی(١٩٥٢) بە [٤٠٠]چوارسەد فلس ،بەئاگاداری مامۆستامەلا احمدی قەڵاڕەشی وفەقێ عبداللە ی شەوگێڕ) .

ئامۆژگاری عیشقی کتێب /

لێرەوە دەردەکەوێ زاناومەلای( بەری /پێشان) لەکوردوستان چەندە عاشقی کتێب بوون ، چەندە شەیدای وەرگرتنی زانست بوون لەدوو توێی کتێبەکان دا، ئەوەی دەیان خوێند ،لەبەریان دەکرد(حفظ)یان دەکرد.پاشان تێیدەگەیشتن وبەگیانی بەرپرسیاریەتیەوە ،وبەئەمانەتەوە.خۆیان ئامادەی جارێکی ترگوتنەوەوگەیاندنی دەکرد. بۆیان خەڵکیش بەسۆزوڕێزەوە گوێی بۆدەگرتن ولێیان وەردەگرتن.

+ گرنگی دان بەخاوەنداری کتێب و پاراستنی ونوسینەوەی مێژوو،ناوی هاوڕێکانیان ،بەشێک بووە،لەپاراستنی مێژووی گشتی ئاینی ونەتەوایەتیان ،کەبەداخەوە ئەمڕۆ تائەندازەیک فەرامۆش کراوەوزۆرجار بیری لێ ناکرێتەوە.پێمان وایە تەکنەلۆژیا جێگای پێشکەوتنی کرداری وفەڕمی مان دەکاتەوە .

+زیندوکردنەوەی خوێندن ،بۆئێمە ئەرکێکی ئاینی وڕۆشنبیری پیرۆزە ،تالەچوارچێوەی ڕەسەنایەتیماندا، بیسەلمێنین کەئێمەش عەوداڵی خوێندەوارین .گرنگی دانەوە بەحوجرەکان وخوێندنگاوناوەندەزانستی وئەکادیمیەکان .بەگەڕانەوە بۆ کتێبە پەڕەزەردەکان وجارێکی ترخوێندنەوەبۆیان ،بەخوێندنەوەیەکی هاوچەرخ وزانستیانە ،نیشانەی زیندویەتی ودڵسۆزیمانە.

خوای باڵادەست پاداشتی مامۆستایانمان بداتەوەو ئێمەش موەففەق وسەرکەوتوبکات.

 

              بەپێنوسی/ عبدالحمیدملااحمدی سیوەیلی