یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە    *****    *****   د.عومه‌ر مرۆ: له‌ قورئان و سوننه‌تدا خۆشه‌ویستی نیشتیمان پێگه‌یه‌كی مه‌زنی هه‌یه‌    *****    *****   سۆران پانێڵێک لەسەر (ڕۆڵی وتاربێژان لە دروستکردنی تاکێکی سەرکەوتوو و کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا کەمال عەلی سیان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید زراری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا نەبی غفور کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شانشینی سعودیە: بە بەشداری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی نێودەوڵەتی پەیوەندی نێوان مەزهەبەکان بەرێوە دەچێت.    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد یوسف دشیشی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/11/2024 : 16:29:02
قه‌باره‌ی فۆنت
مارەیی ئافرەت

مارەیی حەقێکی شەرعی ئافرەتانە و سوننەت وایە لە مەجلیسی ماربڕیندا باس بکرێ، بەڵام لە ئیسلامدا هیچ

سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە، واتە ئەندازەی مارەییەکە هەر چەندێک بێت ئاساییە، هەروەها هیچ شتێکیش دیاریکراوە، بەڵکو هەر شتێکی گونجاوو بە سوود بێت ئاسایی و شەرعیە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ رەزامەندی نێوان هەردوولا لەسەر چی و چەند رێکدەکەون.

پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: (خير الصَّداق أيسره) واتە: بەخێرترین مارەیی ئەوەیە کەم بێت. وە لە سەردەمی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) ئافرەت لەسەر دوو سوڕەتی قوڕئان کراوە. یان هەبووە لەسەر ئەنگوستیلەیەک مارە بڕاوە زیاتر نا.

ئەمە بەڵگەی ئەوەیە ئیسلام هانی ئەوە دەدات ئەرک و بارگرانی لەناو ئەم پرۆسەیە دروست نەکرێت، بەڵکو کارئاسانی و پێوەری دیکەی جەوهەری لە نێوان کوڕو کچ رەچاو بکرێت کە خۆی لە رەسەنایەتی و دینداری و رەوشبەرزی دەبینێتەوە، نەک زۆری ئاڵتون و پارەو بار گرانی، چونکە بەختەوەری و سەرکەوتوویی پرۆسەی هاوسەرگیری و پێکهێنانی خێزان بە زێڕو ئاڵتونی زۆر نیە، بەڵکو بە خۆشەویستی و یەکترویستنی راستەقینەیەو، هەڵسوکەوتی جوان لە زێڕ بە نرخترە بۆ ژیانی هاوسەرگیری.

بۆ ئەم مەبەستە کچان دەتوانن لە جیاتی ئاڵتون شتێکی تر داوا بکەن و ئەرکی خوازبینی خۆیان سوک بکەن، تا بتوانن خێزان پێک بێنن و پرۆسەکە پەکی نەکەوێت، بەتایبەت ئێستا زێڕ زۆر گرانبووەو گەنجان بە ئاسانی ناتوانن پرۆسەکە ئەنجام بدەن، بەپێی شەریعەتی ئیسلام مەرج نیە مارەیی تەنها زێر بێت، بەڵکو ئاساییە قوڕئانێک یان بڕێک پارە یان گەشتێکی عومڕە، یان ئامێرو کەرەستەی ناوماڵ، یان هەر شتێکی تری شایستە، بگرە لەوەش زیاتر ژن دەتوانێ گەردەنی پیاوەکەی ئازاد بکات و هیچ مارەیی وەرنەگرێت.