یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/11/2024 : 22:28:02
قه‌باره‌ی فۆنت
(پێشەوا ئەشعەری بناسە..)

 

شێخ أبوالحسن پێشەوای ئوممەت

واتە (ئەشـعەری) چـرای هیدایـەت

حەفیـدی ئەلمەع هاوەڵـی (نەبــی)

(ئەبوو موسایە) یـەمـانی، بەصـری

ئوسوەی جووانی ئەربابی(تحقیق)

شێری مەیدانی(تدقیق) و (تنمیق)

پەندیار دانشمەند باعیلم وتەمکین

رەحیقی میسـکی نـاوازەی ئەمیــن

زاهیـد (مُتّقِـي) بە شەرع (مُهْتَدِي)

گشت ئەهلی سوننە بەئەو(مُقْتَدِي)

قـودوەی زانـایـان سـەلـەفی سـاڵح

دڕکـی نێو چـاوی گومـڕاهی طـاڵح

فەخرە، زاتێکی وەک ( بـاقـلانــی )

بفەرموێت "بەسە بۆ من بە جوانی

گـەر لـە عیبارەتی (ئەو) ببم حاڵی"

ئەوەیە پایە، و شەئـن، و کـەمـاڵـی

تۆش ئەگەر بۆ دین راسە عەوداڵی

ڕێگـەی وان بگرە، تـا نەبیت خـاڵـی

ئەوخاوەن (سێسەد)ریسالەی ناواز

هـاتـە مەیدانـێ وەک پڵـنـگ و بــاز

بە ( ئیبانە ) کەی ئیبانەی دین بـوو

بە ( مەقالات)ی ڕاستی رۆشن بوو

تێـکۆشـا دژی زەنـدیــق و مولحیـد

بـەرزیکـردەوە ئــاڵای مووەححیــد

تەفـر وتـونـای کرد گـروپـی گومــڕا

لـە نـاوی بــردن ئـەفـکـاری بـــەد ڕا

تەدوینـی ( عیلمی عەقائید )ی کرد

تەبویبی هەرسێ ئەقسامی لێ کرد

بە بەڵگەی نەقڵی پاشـان بە عەقلی

بیـروبـاوەڕی تەوضیـح کـرد جـەلی

لە سەر قاعیـدەی تەنزیهی ئـەحـەد

بـە جۆرێک لائیق بە زاتـی صەمـەد

( إلٰهیّـــات )ی هەمـوو دیـاری کــرد

( نبّـوات )یشی گشت نومایان کرد

(مغیبات) یشی سەلماند بە دەلیل

هەموو بابەتێ بە دەق و (تأصيل)

فەرموی(إمتثال)ئەحکامی (شارع)

واجبــە، واجـــب، ( فَـلا تُـنــــازِع )

ئـەفعالـی (باری) مـوعەلـلـەل نیـیە

بەهیچ غەرەضێک موعەلـلەق نییە

لەنێوان(ئیفراط،تەفریط)ی سەقیم

دایمەزراند رێگای زۆرچاک وسەلیم

واتـە: مەنهەجــی ئیعتیـدالـی راس

هێنایە بەرهەم، ئەو زانای خواناس

نـەیـاران بـوونــه پـەنــدی زەمـانــە

بۆ ئەهلی ئیسلام وەک رۆژ عەیانە

ئـەتۆیش هەی نەدان ناپاکی دامـاو

لە قوڕا چەقـاو بەدبەختی فەوتاو

بـە پـارە و دۆلار دوژمـنـی غـەددار

دەتـەوێ عـەوام ناڵ بکەی دووجار

ئەتەوێ مێشکی پوچی بێ مەغزت

لە شاخان بدەی بەتاڵ کەی لوغزت

مێشکت دەپژێ خۆ چ سەوزناکەی

رێگەی راستبگرە جەهل هەتا کەی

(حسن) بۆ خودا حەقّی بەیان کرد

گرۆی ئیبلیسی تێکڕا گوێ لەق کرد

خـوايـــه،  بـەردەوام سـتایـشی تـۆ

واجبـە بۆمـان بـە هـۆ، یان بێ هـۆ

وا ڕێگەی ڕاستت پێ نیشان داوین

لە مەیدانی حەق بتـەو  وەستاوین

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين..

  العبد الفقير

أ.د. حسن ابن الشيخ خالد المفتي

أربيل - كوردستان - العراق

١ جمادی الأولى١٤٤٦ك = ٣-١١-٢٠٢٤