یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/04/2025 : 11:44:24
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆ دەبێ بەرگری لە ڕەمزەکانمان بکەین؟

 

زۆر دوورناڕۆین چەند ساڵێك بەر لە ئێستا، کە ڕەوتێکی ئایدۆلۆژی دیاریکراو دەستی بەسەر ڕاگەیاندنی کوردی گرتبوو، خەریک بوو قەناعەتمان پێ‌بهێنن، کە هەموو ئەو مرۆڤە مەزنانەی کورد، بەتایبەتی مەلاو شێخانی تەریقەت زیانیان بۆ کورد زیاتر بووە لە سوود، بۆنموونە: (شێخ مەحمودی حەفید لەبەر تۆقەنەکردن لەگەڵ ئینگلیز دەوڵەتی کوردی لە دەستدا)، (مەلای خەتێ بە فەتوایەك ئیماڕەتی سۆرانی لەناوبرد)، (شێخ سەعیدی پیران لە پێناو ئیسلامەتی، کوردی لە تورکیا فەوتاند)، (مەلا ئیدریسی بەدلیسی بەشێك بوو لە دابەشکردنی کوردستان)، (لە تۆڵەی سەڵاحەدینی ئەیووبی، کورد ناکرێتە دەوڵەت)... دواتر دەرکەوت هەموو ئەو قسانە هەڵقولاوی کۆمەڵە سەرچاوەیەکی ناڕاستن، یان خوێندنەوەیەکی ناواقیعی ئەوکاتییە، یان گەڕانە بەدوای جوزئییەکی زۆر لاواز لە مێژووێکی زۆر مەزن. جێگای خۆشحاڵییە ئێستا چەندین نووسەر دەبینم بەرگری لەو ڕەمزانە دەکەن، کە پێشتر ڕای پێچەوانەیان هەبووە.

ئومێدەوارم هەموومان بەخۆدابچینەوە لەوەی پرسە هاوبەشەکان نەکەینە قوربانی هیچ بیری تەسکی تایبەت، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە قوڵایی مێژوومانەوە.

جەعفەر گوانی

‏09‏/04‏/2025

هەولێر