کـوردم لـەمــێژو بپـرســن حــاڵم گەلێکی تەمەن سەد هەزار ساڵم کوردستان ناوی شیاوی ژینگەمە بـۆ لەژێـر چەکـمەی دوژمـن بناڵم ئەم نیـشتیمانە خودا پێی داویـن بـەم ناوە جوانـەش ناوی لێناوین خاوەن مێـژوو و زمانی خۆمانیـن کەس وانەزانێ پەست و داماوین ئـەم کەژ و کێـو و شـاخ و دیـــــمەنە ئەم تاڤگە و کانی و مێرگ و چیمەنە گوێــز و داربــەڕوی تـەمـەن ئادەمـی گـشتـی گەواهـی مێــژووی ئێـمـەنـە ئـەم خـاکـە لانکــەی باب و باپیـرمە ئارامــگای دیــن و چــراگای ژیـنـمـە لـەم نیــشتیمانە پێـم نـا سـەر زەوی بـێ وەفـا نابـم هـەرگیـز لەبیــــــرمە بـــەرامبەر دوژمـــن پــێ دادەگـــرم بــا چــاک بزانــن هــەر ئـاوا نامــرم تـا بـستـێ خـاکــم زەوت کــرابــــێ هەر جـەنگاوەرم دەسـت هەڵناگـرم گـەر لە ئەشکەوتا بنووم بێ باکــم گەر بەڕوو و قەزوان ببنە خۆراکم بـەمـەردی بژیم گەلـێـک بـاشتــرە لـەوەی کە دوژمن پێ بنێتە خاکم گــەر لەپێناوی نیشتیمان و خـــاک لەپێــناو کوردی هـەژاری دڵـــــپاک سەد هێندەی تریش ڕوت و برسی بم هەر دەڵێم کوردم هێشتا نیمە باک شەرتە کەوابـوو نەچەمێمەوە بەڕوی دوژمنــا هەڵگەڕێمەوە یـا مافی ڕەوای خۆم بەدەست دێنم یـا لەپێناویـا سـەر دەنێمـەوە مامۆستا ملا (خدر پشتاشانی) |