یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
زه‌یتون عوسمان خۆشناو
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/07/2010 : 14:40:47
قه‌باره‌ی فۆنت
چه‌ند منداڵی تر ببنه‌ قوربانی ئاوه‌رۆ؟!! چه‌ند دایكی تر چه‌رگ سوتاوبن؟!!
ئه‌وه‌ ناونیشانی ئه‌و بابه‌ته‌یه‌ كه‌ من ئه‌مه‌وێ‌ شتێك له‌ باره‌یه‌وه‌ بنوسم . له‌وسه‌رده‌می ته‌كنه‌ لۆژیایه‌دا كه‌چی تا ئیستا هه‌ندێك له‌گه‌ره‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ده‌م بێ خزمه‌تگوزاری ده‌ناڵێنن ، ئه‌وه‌تا منداڵێك ئه‌بێته‌ قوربانی له‌ گه‌ره‌كی بێركۆت !! ئه‌ما چ قوربانیه‌ك !!! ژینی ئه‌م خه‌ڵكه‌ له‌ گه‌ره‌كی بێركوت مه‌رگه‌ساته‌ ، ئه‌وه‌ باشترین به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ بینیمان منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ ، له‌ هه‌ناسه‌دان ده‌كه‌وێ ! له‌گه‌ڵ ئاودا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌ستا وده‌ستی مه‌رگ ده‌كات به‌ڵام دوایی ئاو زاڵه‌ بێ و كۆتا به‌مه‌رگی ئه‌م منداڵه‌ په‌پوله‌ ئاسایه‌ دێنێ خه‌ون خولیای له‌بن را ده‌ر ده‌هێنێ‌ هه‌ناسه‌ی بۆ نامێنێ‌ . خۆ ئه‌و منداڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌رۆیشتبوو ، مه‌رگ به‌خه‌ڵات وه‌رگرێ !! ئه‌و چوو بوو یاری له‌گه‌ڵ ئاو بكا و ئیتر ئێواره‌ كه‌ بێته‌وه‌ ماڵ به‌ خه‌نده‌وه‌ بۆ دایه‌ی بگێرێته‌وه‌ ، بڵێ دایه‌ ئه‌مرۆ من به‌یاره‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئاودا یاریم ده‌كرد . به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی خۆی بگه‌رێته‌وه‌ ، هه‌واڵی مه‌رگی گه‌یشت به‌ دایه‌ . دایه‌ش جه‌رگ سوتاو وكڵۆڵ وماندوو ، وا ئه‌زانێ‌ ئه‌وه‌ خه‌یاڵه‌ یا خود خه‌ونێكی ناخۆشه‌ . به‌ڵام چی ئه‌كرێ‌ ، كه‌راست بێ !! زۆرمان هه‌ر كه‌ وه‌سفی منداڵ ده‌كه‌ین به‌ پاك و په‌پوله‌ ئاسا ناوه‌ زه‌ندیه‌كه‌ین . ئه‌ی منداڵ مافی نی یه‌ یاری بكات . منداڵانی ئه‌م گه‌ره‌كه‌ هه‌ژار نشینه‌ ، ئه‌بێ‌ له‌ كوێ‌ یاری بكه‌ن له‌ (پارك و باخچه‌ و یاریگا) یان ئاوه‌رۆكان و جۆگه‌ و شوێنه‌ پیسه‌كان !! به‌شوێنی یاری هه‌ڵبژێرن هه‌ر هیچ نه‌بیستی ئه‌وه‌ ئه‌بیستی یاخود باسی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌كه‌ن ، باسی مافی منداڵت بۆ ئه‌كه‌ن به‌ نه‌وه‌ی نوێ‌ پێناسیان ده‌كه‌ن . ئه‌ی كوا مافی ئه‌و منداڵه‌ ، خۆ به‌ر له‌وه‌ی برواته‌ نێو ئاوه‌رۆ پیسه‌كه‌ خه‌نده‌ وبزه‌ میوانی بوو هێشتا خه‌نده‌و بزه‌ ماڵئاوایی لێ نه‌كردبوو . كه‌بێ ویستی خه‌نده‌ و بزه‌ ، خه‌نده‌ و بزه‌ بۆ سێداره‌ داندرا . خه‌م بووه‌ میوانی هه‌میشه‌یی كه‌س و كاری . ئه‌گه‌ر هیچ نا مافی ئه‌م منداڵه‌ بێ تاوانه‌ له‌ كوێ یه‌ ، كه‌ی خزمه‌ت گوزاری بۆ ئه‌م كه‌ره‌كانه‌ ده‌چێ‌ ؟ كه‌ی منداڵه‌كان ئاشنابن به‌ پارك و باخچه‌ و یاریگا ؟ كه‌ی هه‌میشه‌ خه‌نده‌ له‌ سه‌ر لێوانیان بێ ؟ كه‌ی به‌ده‌م ژیان پێ بكه‌نن و خۆشی ده‌ر ببرن ؟ چه‌ند منداڵی تر ببنه‌ قوربانی !!! بۆ ئه‌وه‌ی هاورێ و هاوته‌مه‌نه‌كانیان له‌ خۆشیدا گوزه‌ر كه‌ن . چه‌ند دایك و باوكی تر چه‌رگ سوتاوبن !!! بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوكانی تر له‌ دووری منداڵه‌كانیان زینده‌گی نه‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بری باوه‌شی رۆڵه‌ باوه‌ش به‌ گۆردا نه‌كه‌ن . بێ وه‌ڵامه‌ !! بێ وه‌ڵامه‌ !! پرسیاری چاره‌سه‌ری فرمێسكی چاوانمان ، هه‌نسكی گریانمان !! تكایه‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانمان ؟؟! خه‌نده‌ بۆ لێوانمان ، خۆشی بۆ ژیانمان !!! كه‌ی .... كه‌ی .... دڵمان ئارام ده‌گرێ ! ، خه‌م و ناسۆری كۆتایی پێ دێ‌ !!! بێ وه‌ڵامه‌ !!! .