یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   كۆیه‌: خولی زانسته‌ شەرعییه‌كان بەرێوەدەچێت    *****    *****   دهۆك: ماموستا مه‌لا شعبان عبدالله حوجاڤای كۆچا دوای كر    *****    *****   دووكان: مامۆستا مەلا إبراهيم كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان ئێوارە کۆڕێکی پیشەیی ڕێکدەخات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی ئایینی و نیشتمانی دیدارێکی گرنگ ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە فەرمی پرۆژە پێشنیاری خۆی سەبارەت بە پێگەی ئایین لەناو دەستووری هەرێم دەداتە پەرلەمانی کوردستان    *****    *****   یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو فەراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی پێشمەرگە شەهید بووەکانی چیای مەتینا دەکات    *****    *****   شاندىكی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئیدارەی گەرمیان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆیوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە قائیمقامی قەزای رواندوز دەکات   
د.جمیل علی سورچی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/03/2011 : 22:22:50
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕۆلی زانایانی ئایینی له‌ ڕابردو و ئێستای كوردستان
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سانێكی نه‌زان به‌ رۆل وگرنگی مزگه‌وت وزانایانی ئایینی، یا خود داخ له‌ دڵ به‌رامبه‌ریان داوای ته‌سك كردنی ڕۆلی مزگه‌وت وپه‌راوێز خستنی زانایان ده‌كه‌ن ده‌مه‌وێ له‌م چه‌ند دێره‌دا رۆل وگرنگی زانایان له‌ كوردستان بخه‌مه‌ روو، له‌بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر ئاشنا بین به‌ خزمه‌ت وئاساری جوانی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ مێژووی میلله‌ته‌كه‌مان، وه‌ تێبگه‌ین له‌ مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌دژیان ده‌وه‌ستن.

به‌ڕێزان: به‌و پێیه‌ی كه‌ زانایانی ئایینی میراتگری پێغه‌مبه‌رن: (د.خ) ودرێژه‌ پێده‌ری خه‌بات وتێكۆشانی ئه‌ون بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاداب وئه‌حكام وره‌وشته‌كانی ئیسلام به‌ نێو كۆمه‌لگاكان ورێگا رۆشنكردنه‌وه‌ بۆیان وچاوساغی كردنیان بۆ گه‌یاندنیان به‌ به‌خته‌وه‌ری دونیاو دوارۆژ، له‌مه‌وه‌ زانایانی ئایینی له‌ كوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ وولاته‌كه‌یان هه‌ڵساون به‌م ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌، وه‌ له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی پاداشتیان له‌ كه‌س نه‌كردووه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌یان به‌ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان زانیوه‌، وه‌ ئه‌وان له‌رابردوودا تاكه‌ بنكه‌و مه‌رجه‌عی فێربوونی زانست ورۆشنبیری بوون له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیان، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ میلله‌تی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ناوبانگی ده‌ر كردووه‌ له‌ هه‌بوونی زۆری قوتابخانه‌ ئایینیه‌كان له‌ شارو دێهاته‌كانی، وه‌ ئه‌و قوتابخانانه‌ فاكته‌ر وپردی به‌ یه‌ك گه‌یاندنی ناوچه‌و پارچه‌كانی كوردستان بوون.

وه‌ ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ مێژووی رابردوومان بده‌ینه‌وه‌ ناوی چه‌نده‌ها زانا ودانا وشاعیر ورۆشنبیر ونوسه‌ر وشۆرشگێرمان به‌ به‌ر چاو ده‌كه‌وێت كه‌ جێگای ده‌ستیان دیاره‌، ئه‌وان له‌ كاتی خۆیاندا مه‌شخه‌ڵی هۆشیار كردنه‌وه‌و ئازادی بوون له‌ ئێستاشدا وه‌ك سومبول سه‌یر ده‌كرێن، وه‌ هه‌موویان ده‌رچووی حوجره‌ی فه‌قێیانن، وه‌كو: ئیبنولحاجیب وئیبنو سه‌لاحی شه‌هره‌زووی وئیبنو ئه‌سیره‌كان، وئه‌حمه‌دی خانی ومه‌لای جزیری، ومه‌حوی ومه‌وله‌وی وبێخودو ناڵی وقانع وپیره‌مێردو مه‌ولانا خالدی شه‌هره‌زووری، ومه‌لا یه‌حیای مزووری وسه‌عیدی نوورسی، وئیبنو ئاده‌م ومه‌لای گه‌وره‌ ومه‌لا عه‌بدوللای خرپانی وشێخ موحه‌مه‌دی خاڵ، و مه‌لا فه‌ندی وشێخ مسته‌فای نه‌قشبه‌ندی ومه‌لا سالحی كۆزه‌پانكی ومه‌لا عه‌بدوللای كونه‌فلوسی وشێخی مودرریس مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم وزۆرانی تر له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان.

وه‌ شۆرشگێره‌كان له‌ دژی دوژمنانی میلله‌تی كورد وه‌كو: شێخ سه‌عیدی پیران وقازی موحه‌مه‌د وشێخ مه‌حمودی حه‌فید ومه‌لا مسته‌فای بارزانی، كه‌ هه‌موویان په‌روه‌رده‌ی مزگه‌وته‌كان بوون وله‌ وێوه‌ فێری خۆشه‌ویستی نیشتیمان بوون وپه‌روه‌رده‌ی ژێر ده‌ستی زانایانی ئایینی بوون، كه‌ئه‌مه‌ هه‌مووی رابردووی پاك وگه‌شی زانایان وپه‌یامی پیرۆزی مزگه‌وت وحوجره‌كان نیشان ده‌دات.

ئه‌مه‌یه‌ رابردووی زانایان ومزگه‌وت وقوتابخانه‌ ئایینیه‌كان له‌ كوردستان كه‌ دین وئه‌خلاق وزانست ورۆشنبیری وخزمه‌تی میلله‌ت وخاكیان تێكه‌ڵاو كردبوو به‌ یه‌كتر، ئه‌وان پێشه‌نگ بوون بۆ چاكه‌ وپێشكه‌وتن.

سوپاس بۆ خوا تا رادده‌یه‌كی زۆر ئه‌مڕۆش زانایه‌كانمان دانه‌بڕاون له‌ دونیای پێشكه‌وتن، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی زیاتریشیان لێ ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌وان پێشه‌نگن، به‌و پێیه‌ ئه‌بێ زیاتر تێكه‌ڵبن وواقیع بینانه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌و هه‌ڵسو كه‌وت بكه‌ن، وگووتاری ئایینی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌كی جوانتر وفراوانتر وزانستیانه‌تر پێشكه‌ش بكه‌ن.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌یره‌و جێگای داخه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سانێك په‌یدابوون به‌ ناوی نووسه‌ر ورۆشنبیر ورۆژنامه‌نووس ئیش وكاریان بێرێزی كردنه‌ به‌رامبه‌ر به‌زانایان ومزگه‌وت، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر به‌ خواو پێغه‌مبه‌ر وئیسلام له‌ نێو میلله‌تێك كه‌ زیاتر له‌ 95% موسڵمانه‌، ئه‌مه‌ش به‌ ناوی ئازادی راده‌ربڕین، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ هیچ یاسایێك رێگه‌ی پێنادرێت كه‌ به‌ ناوی ئازادی شعور وهه‌ستی خه‌ڵكیتر بریندار بكه‌یت، كه‌ من دڵنیام ئه‌وانه‌ نه‌ نووسه‌رن ونه‌ رۆژنامه‌نووسن ونه‌ رۆشنبیرن، چونكه‌ رۆشنبیرو ورۆژنامه‌نووسی راسته‌قینه‌ ده‌بێت وه‌كو مۆم بتوێته‌وه‌ بۆ رووناك كردنه‌وه‌ی رێگا بۆ میلله‌ته‌كه‌ی، وه‌لێ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ رێگای رۆشنی میلله‌ته‌كه‌یان تاریك بكه‌ن وبه‌ره‌و هه‌ڵدێر بیان به‌ن.

ئه‌گه‌ر به‌ ووردی ته‌ماشا بكه‌ین ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ دروست كردنی ئاژاوه‌و خستنی درز له‌ نێو رێزه‌كانی كۆمه‌ڵگا، چونكه‌ ناكرێت بێ رێزی به‌رامبه‌ر ئیسلام بكرێت وزانایان لێی بێ ده‌نگ بن، چونكه‌ دیفاع كردن له‌ دین ئه‌ركی سه‌ر شانی زانایان وگشت موسڵمانانه‌.

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ تاكه‌ رێگا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ئاڵۆزیه‌ له‌ ده‌ستی حكومه‌ته‌، ئه‌ویش به‌ رێگه‌ گرتن له‌و بێرێزیانه‌ی كه‌ ده‌كرێن له‌ رێگه‌ی نووسینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یبینین له‌ لایه‌ن زانایانه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ دیفاع كردن ورره‌د فیعل به‌رامبه‌ر به‌ هێرشی نووسه‌ره‌كان، وه‌ئیمامی عوسمان ده‌فه‌رموێت: ((ما يزع الله بالسّلطان لا يزعه بالقرآن)). واته‌: ئه‌وه‌ی خوا به‌ ده‌سه‌لات قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات ولای ده‌بات به‌ ئامۆژگاری قوڕئان ودین لای نابات.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ بگوترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ زانایان درێژه‌ پێده‌ری خه‌بات وكاری زانایانی پێش خۆیان بن وه‌ك ئه‌وان رۆشنبیر بن، وحیكمه‌ت ولێزانین وتێگه‌یشتن وئه‌خلاقی ئیسلامی به‌كار بێنن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ونه‌هێشتنی خراپه‌كان، هه‌روه‌كو خوا ده‌فه‌رموێت: [ ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ]النحل125، واته‌: بانگخوازی بكه‌ بۆ لای خوا به‌ لێزانین وشێوازی جوان، وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌یارانیش جوانترین رێگه‌ وشێواز به‌ كار بێنه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ناگونجێت له‌ گه‌ڵ ته‌كفیر كردن و ته‌شهیر كردن به‌ خه‌ڵكان، وه‌ ده‌ فه‌رموێت: [ وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ] فصّلت: 34، واته‌: چاكه‌ وخراپه‌ وه‌ك یه‌ك نین له‌ جه‌زاو له‌ شێوازیش، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ تۆ چاكترین وجوانترین رێگه‌ به‌ كار بێنه‌ بۆ لا بردنی خراپه‌ وبه‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی هێنانی دوژمن ونه‌یار بۆ سه‌ر رێگای راست وبوونی به‌ دۆست، وه‌ گوتراوه‌: (( إژا أمرت بمعروف فأمر بمعروف )): واته‌: ئه‌گه‌ر فرمانت به‌ چاكه‌ كرد به‌ شێوه‌كی جوان ئه‌م فرمانه‌ بكه‌.

به‌ڵێ ناكرێت مامۆستایان ده‌ست به‌رداری فه‌رمان به‌ چاكه‌ كردن ونه‌هی له‌ خراپه‌ كردن بن، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانیانه‌، چونكه‌ ئه‌بێ كۆمه‌لێك هه‌بن بۆ ئه‌م كاره‌ وشاره‌زابن له‌ دین، وه‌ك خوا ده‌فه‌رموێت: [ وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ]سورة آل عمران: 104.

وه‌ پێویسته‌ زانایان ئێستا هه‌ست به‌گرنگی وكاریگه‌ری كارو شوێنی خۆیان بكه‌ن وبه‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌ موسڵمانان ئاڕاسته‌ی ئیسلامی راست ودرووست بكه‌ن، كه‌ رۆژانی هه‌ینی نزیكه‌ی دوو ملیۆن له‌ كوردستانی خۆمان به‌ ئاره‌زووی خۆیان وه‌كو ئه‌ركێكی ئایینی ئاماده‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌بن بۆ گوێگرتن له‌ وتاره‌كانیان، وه‌ ئه‌بێ حكوومه‌ت وده‌سه‌ڵاتیش چاك له‌مه‌ تێبگه‌ن ورێگه‌ نه‌ده‌ن كه‌سانێك به‌ ناوی ئازادی بێ رێزی به‌رامبه‌ر دین بكه‌ن و مامۆستایان به‌ ده‌نگ بێنن وده‌ست بخه‌نه‌ نێو ئیش وكاره‌كانیان.

وه‌ له‌ لایه‌كیتریش ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌كرێت نزیكه‌ ببێت به‌ نه‌ریت له‌ كوردستانی خۆمان له‌ بێڕێزی كردن به‌رامبه‌ر به‌ ئایین له‌ رێگای نووسینه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی درووست بوونی نه‌زره‌ی خراب له‌ سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان له‌ لایه‌ن خه‌لكانی تری موسڵمانه‌وه‌ كاتێك له‌ دووروه‌ گوێبیستی ئه‌م نووسینانه‌ ده‌بن كه‌ ئه‌مه‌ش زیان به‌ ئه‌منی قه‌ومیمان ده‌گه‌ینێت، كه‌هه‌موومان بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ین.

وه‌ ئه‌بێ مامۆستایان موخلیس ودڵسۆز وپڕ عیلم بن ورووناك بیرو دانا بن، ومه‌به‌ستیان ته‌نها ره‌زامه‌ندی خوابێت وهه‌وڵیان بۆ چاكردن وبه‌ره‌و پێش بردنی كۆمه‌ڵگا بێت.

وه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌پاڕێمه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ هه‌موو لایه‌كمان سه‌ركه‌وتوو بكات وبه‌ره‌و ئیسلام وئه‌خلاقی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ئاراسته‌ بكات، وه‌ یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ بدات كه‌ دیفاع له‌م دینه‌ ده‌كه‌ن، وه‌ هیدایه‌تی خراپه‌كان بدات، وئه‌وانی كه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسلام ودوژمنایه‌تی ده‌كه‌ن ریسوای دونیا ودوارۆژیان بكات.

وه‌ چاوه‌ڕوانم له‌ په‌ڕله‌مان وحكوومه‌تی هه‌رێم كه‌ به‌ یاسایه‌كی ئه‌كتیف رێگه‌ بگرن له‌م جۆره‌ نووسینانه‌و، وه‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش جێگای ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ لای خۆیان نه‌كه‌نه‌وه‌ وقه‌بووڵیان نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سومعه‌و رێزی خۆیان له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن.
* مامۆستا له‌ كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان/زانكۆی سه‌لاحه‌ددین_هه‌ولێر.