یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سۆفی ماوەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی مەراسیمی پێشوازی میوانان بەرێوە دەچێت    *****    *****   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   لە پەیامێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/04/2011 : 10:53:21
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا له‌گه‌ڵ كێدا بێت؟!
زانا‌ومه‌لا‌وسه‌یدای كورده‌واری بێ‌ گومانین هه‌وراز‌ونشێویان زۆر دیوه‌،ناڕه‌حه‌تی‌وناهه‌مواری‌وبێ‌ ده‌ره‌تانیان زۆر چه‌شتووه‌،وه‌ هیچ كات له‌ خه‌بات‌وتێكۆشان‌وشۆڕشه‌كانی كوردله‌ میلله‌ته‌كه‌یان جیا نه‌بوون‌وجیانابن.بۆیه‌ هه‌میشه‌ خه‌مخۆر‌ودڵسۆز‌وبه‌ته‌نگه‌وه‌چووی نشتمان‌ووڵاته‌كه‌یانن،ئیتر هه‌رچۆن بۆیان گونجاوبێت هه‌وڵی خۆیان به‌خه‌رجداوه‌،هیچ كات دوودڵ نه‌بوون له‌ قوربانی‌وسه‌نگه‌رگرتن له‌ دوژمن،بۆ پارێزگاریله‌ ئه‌زمون‌ونشتمان پارێزی‌وهێنانه‌كایه‌ی به‌هاجوان‌وئه‌خلاقی‌وئاینیه‌كان.

خۆ نابێت ئه‌وه‌شمان له‌ یاد بچێت كه‌ مه‌لاش مرۆڤه‌‌وهیچ كات ناتوانین بڵێین ئێمه‌ی مه‌لا به‌فری بێ‌ هه‌ڵه‌‌وپه‌ڵه‌ین،سۆز‌وڕقمان هه‌یه‌‌وبه‌شه‌زاڵ بویه‌كمان تێدایه‌،ئه‌گه‌ر ڕاست بوین ئه‌وه‌ له‌ خواوه‌یه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ مرۆڤین قابیلی هه‌ڵه‌ین ده‌رگای ته‌وبه‌‌وپه‌شیمان بوونه‌وه‌ دانه‌خراوه‌،به‌ڵام به‌گشتی مامۆستا‌ومه‌لای كورد ئه‌وه‌ بووكه‌ لێره‌داو له‌ شوێنانی تری هاوشێوه‌ی ئێره‌ باسی لێوه‌كراوه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌موو گروپ‌وتاقمێك ئه‌گه‌ڕێن بزانن كێ‌ خاوه‌نی كاریگه‌ری‌وئه‌زمونه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بیكه‌نه‌ دارده‌ست‌وپیاوی خۆیان كه‌ به‌ڕاستی به‌كارهێنانی خه‌ڵك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خود كارێكی ئێجگار گران‌وخراپه‌ وه‌سه‌ری له‌ دیكتاتۆری‌وبه‌دڕه‌وشتی سیاسی‌وئه‌خلاقییه‌وه‌ ده‌رئه‌چێت.

مامۆستایانی ئاینی ئیسلامی نابێت هیچ كات له‌ژێر سایه‌‌وسێبه‌ری هیچ كه‌س‌وگروپ‌وتاقمێكدابن،یان خوانه‌خواسته‌ ببنه‌ دارده‌ست‌وپیاوی هیچ كه‌س كه‌ ئه‌مه‌ زۆر دووره‌ له‌ مه‌لا‌وزانایانی كورد.

خۆ مه‌لای ئێمه‌ وانیه‌ به‌ڵام خه‌ڵكانێك‌وگروپ گه‌لێكی زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن مه‌لابه‌لای خۆیاندا ڕابكێشن وه‌سۆز‌وعاتیفه‌یان بجۆشێنن هه‌تا هه‌ند‌وپه‌ند له‌ پێگه‌ ئاینی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی‌وزانستیه‌كه‌یان وه‌ربگرن.وه‌ به‌ هۆكاری زانایان پشتیوانی بۆ خۆیان له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا زیاد بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ له‌ ئه‌خلاقی سیاسییه‌وه‌ زۆر دووره‌ هیچ گروپێك جیاكاری نه‌داوه‌ به‌ مه‌لا به‌ڵكو ئه‌وه‌ مه‌لایه‌ بۆته‌ جیاكارێكی هه‌ره‌ گه‌وره‌ بۆ ئه‌و گروپه‌ی كه‌ بۆ خۆیی ده‌سته‌به‌ركردوه‌.وه‌ بۆته‌ هۆكاری پێشڤه‌چونی ئه‌و تاقم‌وگروپه‌.

بۆیه‌ له‌مڕۆی گۆڕانكاری‌وبارگرژی‌وناعه‌داله‌تی‌وهه‌رناوێكی تر كه‌هه‌یه‌ له‌ كوردستان،زۆر زه‌رور‌وپێویسته‌ هیچ مه‌لا‌وزانا‌وسه‌یدایه‌ك نه‌بێت به‌ به‌شێك له‌ سیاسه‌تی هیچ حزب‌وگروپ‌وتاقمێك ئیتر عه‌لمانی یان ئیسلامی چونكه‌ هه‌موویان خاوه‌نی سیاسه‌ت‌وئالیه‌تی ئیشكردنی خۆیانن وه‌ ماشه‌ڵا كادری زۆر‌وزه‌به‌نده‌یان هه‌یه‌. ئیتر چ پێویست ده‌كات كه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ سه‌ر مینبه‌ره‌كان و له‌ میحرابی پاكی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ببێته‌ وتارو خه‌ڵكی پێ‌ ته‌وعیه‌ بكرێت بۆیه‌ مامۆستا هه‌رچی هه‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌كه‌س سڵناكات به‌ڵام با ئه‌و بونه‌ نه‌بێته‌ هه‌موو ژیانی‌وله‌ وتاری ڕۆژانی هه‌ینی یان هه‌ر باس‌وخواسێكی تری ڕه‌نگبداته‌وه‌،چونكه‌ ئه‌و كات ئه‌گه‌ر وتاره‌كانی وه‌هابون وه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی كاری كرد ئه‌وه‌ ده‌بێت ته‌نها خه‌ڵكانی حزبه‌كه‌ی خۆی له‌ وتاره‌كانی دابنیشن كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ گه‌وره‌یی مزگه‌وت‌و وتاری مینبه‌ر كه‌م ئه‌كاته‌وه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر مامۆستا حزبه‌كه‌ی گۆڕی ئه‌دی چ ده‌كات له‌ وتاره‌كانی پێشوی خۆی ده‌یان سوتێنێت!ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ گۆشكراوه‌ به‌ وتاره‌كانی،كه‌واته‌ با له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س نه‌بن جگه‌ له‌ خوا.




____________________
*وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی عبدالله نۆغه‌رانی.
sirajzade@ymail.com