یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات    *****    *****   لقی سلێمانی یە کێتی زانایان بە شداری خولێکی دەرچوانی فێرخوازانی قورئانی پیرۆز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی پزیشکی ئیسلامی لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   شاندێک لە مەتڕانەکانی عەنکاوەی شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   روونکردنەوەیەک لە یەکێتی زانایان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان    *****    *****   کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردەن سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مستەفای حافز کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   جێگری سەرۆکی هەرێم په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەکات   
عه‌بدولره‌حمان سدیق- نووسه‌ر‌و توێژه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/07/2011 : 14:49:50
قه‌باره‌ی فۆنت
ئایین و نیشتمان له‌سروودی ئه‌ی ره‌قیب
زۆرجار ده‌گه‌مه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ له‌هه‌ندێك رووه‌وه‌ تێگه‌یشتن له‌ ئایین له‌سه‌رده‌مانی زووتردا جوانتر بووه‌ له‌ئه‌مڕۆو، ئاینپه‌روه‌رانیش له‌ سه‌رده‌می پێش ئێمه‌دا كراوه‌تر بوونه‌ و، جوانتر له‌ ئایین تێگه‌یشتوونه‌ تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستای ئێمه‌!

ئێمه‌ كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا زانا و ئاینپه‌روه‌ران ئاماده‌ییان له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بووه‌ و، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌رده‌می خۆشیان داوه‌ته‌وه‌و، ئاگاشیان له‌ نوسراوو گووتراوی سه‌رده‌می خۆیان هه‌بووه‌و، شتێكی خراپیان له‌باره‌وه‌ نه‌نووسیوه‌و نه‌گوتووه‌.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك تاك و كۆی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، ته‌نها به‌وه‌وه‌ ناوه‌ستن كه‌ لیستی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ درێژ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو زۆرجاریش دێن و، شتانێكیش قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ سه‌رده‌مانێكی پێش ئێستا نوسراون یان گوتراون!
بۆنموونه‌ : رۆمانێكی (نه‌جیب مه‌حفوز) پێش په‌نجا ساڵ نوسراوه‌ و، كه‌چی ئێستا داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌كرێت، كتێبێكی (نه‌وال سه‌عداوی) پێش ده‌یان ساڵ چاپ كراوه‌، كه‌چی ئێستا له‌ دژی ده‌وه‌ستن، وه‌ك بڵێی ده‌یان ساڵ له‌مه‌و به‌ر زانایه‌ك، ئاین په‌روه‌رێك نه‌بووبێت و ئه‌و نوسراوانه‌ی نه‌دیبـێت!


له‌ سه‌دان ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌وه‌، ئه‌هرامه‌كانی میسر و په‌یكه‌ری بوزا له‌ ئه‌فغانستان هه‌بوونه‌ و به‌ درێژایی سه‌رده‌می ئومه‌وی و عه‌بباسی و عوسمانیی ماونه‌ته‌وه‌، كه‌چی له‌م سه‌رده‌مه‌دا تالیبان په‌لاماری ده‌دات و، وا ده‌زانێت زانایانی سه‌دان ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئاگایان له‌م په‌یكه‌رانه‌ نه‌بووه‌ و نه‌یان دیوه‌!


جۆرێكی جل و به‌رگی گه‌لان سه‌دان ساڵه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا و، ئاینپه‌روه‌رانی پێش ئێمه‌ هه‌ر باسیشیان لێوه‌ نه‌كردووه‌، كه‌چی ئێستا باس له‌ قه‌ده‌غكردنی ده‌كرێت!

سروودێكی وه‌ك (ئه‌ی ره‌قیب) كه‌نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ نووسراوه‌و، له‌سه‌رده‌می خۆیشیدا ده‌یان زانای ئاینیی پایه‌به‌رزی كوردستان بینیویه‌تی، خوێندوویه‌تییه‌وه‌ ، قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ری نه‌بووه‌، چونكه‌ زانایانی ئه‌وسا له‌شیعریش گه‌یشتوون و ئامانجی شیعریشیان زانیوه‌.

به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا هه‌ندێك كه‌س به‌جۆرێكی دی ئه‌م شیعره‌ لێكده‌ده‌نه‌وه‌ ، چونكه‌ یان له‌زانستی كێش وقافییه‌ی شیعر شاره‌زانین ، یان به‌پێوه‌ری ئه‌مڕۆ قسه‌ی دوێنێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ، كه‌ئه‌مه‌ش له‌به‌راورد كردندا هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جییه‌.

ده‌سته‌واژه‌ی (دینمانه‌ ئایینمانه‌ هه‌ر نیشتمان) به‌كوردی كردنێكی ساكاری ده‌سته‌واژه‌ی (حب الوطن من الَايمان) ه‌، به‌مانای (له‌دینمانه‌ له‌ئاینمانه‌ نیشتمان) ، له‌سه‌ر رێڕه‌وی شاعیرانی دێرینمان له‌داڕشتن و كورتكردنه‌وه‌و چڕكردنه‌وه‌ی چه‌ندین وشه‌و دێڕ له‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كدا له‌به‌ر كێش و قافییه‌ی شیعر.

(دینمانه‌، ئاینمانه‌ هه‌ر نیشتمان) وه‌ك گوزارشت كردنه‌ له‌ (گشت) به‌(به‌ش)ێك لێی ، وه‌ك فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر) كه‌فه‌رموویه‌تی : (الحج عرفة) كه‌دیاره‌ (عرفه‌) به‌شێكه‌ له‌حه‌ج نه‌ك هه‌مووحه‌ج بێت ، به‌ڵام له‌به‌رگرنگیی (عرفه‌) حه‌جی پێ پێناس ده‌كات ، شاعیریش ده‌یه‌وێت بڵێت نیشتمان و خۆشه‌ویستیی نیشتمان به‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كییه‌ له‌دین و له‌ئاینمان ، نه‌ك نیشتمان به‌ته‌نها یه‌كسان بێت به‌ دین وئایین.

ئه‌م پێگه‌و جێگه‌ مه‌زنه‌ی خاك ونیشتمانیش راستییه‌كه‌و قورئانی پیرۆز به‌جوانیی ئاماژه‌ی پێكردووه‌.

خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی بۆ شوێنی به‌رچاوو هه‌ڵكه‌وتووی كوردستان ده‌كات، وه‌ك خاكێكی پڕ خێرو به‌ره‌كه‌تی نه‌بڕاوه‌ كه‌ شایانی ئه‌وه‌ بوو، ببێته‌ شوێنی نه‌جات بوون و، لانكه‌ی دووه‌می مرۆڤایه‌تی له‌ دوای تۆفانی سه‌رده‌می (نوح)ه‌وه‌ – علیه السلام- تا كۆتایی ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌، بۆیه‌ كوردستان له‌و رۆژه‌وه‌، له‌ روانگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی مرۆڤ به‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا، بۆته‌ چه‌ق و سه‌نته‌ری دیمۆغرافی بازنه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی .


خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزداو، له‌هه‌ردوو ئایه‌تی (28-29)ی سوره‌تی (المؤمنون)دا ده‌فه‌رموێت: [فاذا استويت انت ومن معك علي الفلك فقل الحمد لله الذي نجانا من القوم الظالمين * وقل رب انزلني منزلا مباركا وانت خير المنزلين(.

لێره‌دا، خوای گه‌وره‌ خۆی داوا له‌ نوح – علیه السلام – ده‌كات كه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ بێت له‌ شوێنێكی پڕ به‌ره‌كه‌ت و خێرو نعمه‌تی هه‌تا هه‌تایی دایبه‌زێنێت، بۆیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ویسته‌، ویستێكی خواییه‌، ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌روا بوو، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سوره‌تی (هود)داو، له‌ ئایه‌تی (44)دا، ده‌ستنیشانی ئه‌و شوێنه‌ موباره‌كه‌ به‌ چیای (جودی) ده‌كات: (وقيل يا ارض ابلعي ما‌وك، ويا سما‌و اقلعي، وغيض الما‌و . وقضي الامر، واستوت علي الجودي(

دیاره‌ كه‌ (جودی)یش چیایه‌كه‌ له‌ كوردستان داو، زۆربه‌ی (مفسر)ه‌كانیش له‌سه‌ر ئَه‌مه‌ كۆكن و، ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن له‌ نزیك (موسڵ)ه‌و، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن له‌ نزیكی (دیار بكر)ه‌، دیاره‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوردستانی گه‌وره‌ پێش په‌یماننامه‌ی (سایكس بیكۆ) یه‌ك پارچه‌ بووه‌و، سنووری ئیداری شاره‌كانیشی به‌ پێی وه‌خت له‌ سه‌ر یه‌ك بار نه‌بووه‌، جاری وا هه‌بووه‌ (دیار بكر) به‌ره‌و خوار كشاوه‌و، جاری واش هه‌بووه‌ (موسڵ) به‌ره‌و ژوور كشاوه‌، بۆیه‌ له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ئه‌وه‌ جێگیر بووه‌ كه‌ (جودی) وا له‌نزیك (جه‌زیره‌)و تا ئێستاش چیایه‌كی كوردستانییه‌.

له‌ ته‌فسیری – الخازن- دا ، به‌رگی دووه‌م ، لاپه‌ڕه‌ (328) ده‌ڵێت: (الجودی: وهو جبل بالجزیره‌ قرب الموصل) له‌ ته‌فسیری – النسفی – دا هاتووه‌: (وهو جبل بالموصل) . له‌كتێبی – قصص الانبیا‌و – ی (عبدالوهاب النجار)یش دا هاتووه‌: (جبل الجودی فی نواحی دیار بكر من بلاد الجزیره‌) وێڕای ئه‌مه‌ش، كوردستان خاوه‌نی خێرو به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕی هه‌میشه‌یییه‌، هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [قيل يا نوح اهبط بسلام منا وبركات عليك وعلي امم ممن معك] سوره‌تی (هود) ئایه‌تی (48).

هه‌ر له‌ رووانگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و نیعمه‌ت و به‌ره‌كه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ به‌ كوردستانی به‌خشیوه‌ هه‌میشه‌یی ده‌بێت، چونكه‌ وشه‌ی (البركه‌) – وه‌ك له‌ (مفردات الفاظ القران)ی – الراغب الاصفهانی- دا هاتووه‌. واته‌: (ثبوت الخير الالهي في الشيء) واته‌ به‌ره‌كه‌ت بریتییه‌ له‌ جێگیربوونی خێرێكی خوایی له‌و شته‌دا هه‌روه‌ها له‌ ته‌فسیری ئایه‌تی (رب انزلنی منزلا مباركا) ده‌ڵێت: (أي حيث يوجد الخير الالهي) واته‌ خوایه‌ له‌ شوێنێكی وا دام به‌زێنه‌ كه‌ نیعمه‌تێكی خوایی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌ی پێ به‌خشرابێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ هه‌ر شتێك یان هه‌ر شوێنێك كه‌ خێرو نیعمه‌تی له‌ راده‌ به‌ده‌ری لێوه‌ بێت ، ناوی (موباره‌ك)ی به‌سه‌ردا بڕاوه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌ڵێت: (ولما كان الخير الالهي يصدر من حيث لايحس، وعلي وجه لايحصي ولايحصر، قيل لكل ما يشاهد منه زيادة محسوسة هو مبارك ، وفيه بركة(


به‌ده‌ر له‌م هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌ كه‌م وێنه‌یه‌ی كه‌ نیشتمانی ئێمه‌ هه‌یه‌تی، نیشتمان و زێدی باب و باپیران له‌لای هاوڵاتیانی هه‌میشه‌ خۆشه‌ویسته‌و، مرۆڤ هیوای هه‌موو خێرو خۆشییه‌ك بۆ نیشتمانی خۆی ده‌خوازێت، ناچاریش نه‌بێت یان نه‌كرێت، زه‌حمه‌ته‌ نیشتمانی خۆی به‌جێ بێڵێ ، هه‌ر كاتێكیش له‌ نیشتمانی خۆی ده‌ر بكرێت، ئه‌وا هه‌موو ساتێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵات به‌ ئاوات ده‌خوازێت.

بۆیه‌ كاتێك كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی قوره‌یش، پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم – و هاوه‌ڵانیان له‌ (مه‌ككه‌)وه‌ ده‌رنا، پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم – له‌ دوا خاڵی سه‌ر سنووری (مه‌ككه‌)دا رووی كرده‌ شاره‌كه‌ی خۆی و، فه‌رمووی: (والله انك لخیر ارچ الله واحب ارچ الله الی الله، ولولا انی اخرجت منك لما خرجت) رواه احمد والنسائی والترمژی وقال حدیپ صحیح.

ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ر- صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌نده‌ له‌بیری شاد بوونه‌وه‌ به‌ (مه‌ككه‌) بوو، ئه‌و كاته‌ دڵنیا و ئارام بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێدا به‌ ئایه‌تی: [ان الذي فرض عليك القران لرادك الي معاد] القصص (85).

لرادك الی معاد: واته‌ ئه‌تگێڕینه‌وه‌ بۆ (مه‌ككه‌).
هه‌ر لێره‌وه‌ موژده‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر خاكی خۆیان ده‌رده‌كرێن، كه‌ رۆژێك دادێت به‌ ژووانگه‌و نیشتمانی خۆیان شاد ببنه‌وه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ناوی ئه‌و شَوێنه‌ی كه‌ مرۆڤ تیایدا له‌ دایك ده‌بێت به‌ (معاد) ناو ده‌بات واته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بۆی ده‌گێڕێته‌وه‌، بۆیه‌ شێخ – حسنین محمد مخلوف – له‌ (صفوه‌ البیان لمعانی القران)دا ده‌ڵێت: (وسمی بلد الرجل الژی كان فیه : معادا، لانه عاده‌ یتصرف فی البلاد پم یعود الیه).

جا له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ ویستی خوایه‌و ئیراده‌ی خوایه‌ كه‌هه‌ر مرۆڤێك له‌ شارو شارۆچكه‌و گوندێكی دیاری كراودا له‌ دایك ده‌بێت، بۆیه‌ خۆش ویستنی نیشتمان خوا كرده‌و، ئه‌وانه‌ش كه‌ خه‌ڵكی له‌سه‌ر خاك و ماڵی خۆیان ده‌رده‌كه‌ن ، تاوانێكی گه‌وره‌ به‌م كاره‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، خۆیان له‌ قه‌ره‌ی كارێك ده‌ده‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌: [ثم انتم هؤلا‌و تقتلون انفسكم وتخرجون فريقا منكم من ديارهم تظاهرون عليهم بالاثم والعدوان وهو محرم عليكم اخراجهم] سوره‌تی البقره‌ – ئایه‌تی (85)

چونكه‌ گه‌لی بێ خاك و نیشتمان، گه‌لێكی روو له‌ مردنه‌، ده‌رچوونی خه‌ڵكی له‌ خاكی خۆی یانی هه‌ڵبژاردنی مردن ، بۆیه‌ ، ئه‌وانه‌ی له‌ترسی تاعوون و مردن ، وڵاتی خۆیان به‌جێ هێشت، هه‌ر به‌و كاره‌یان مردنیان هه‌ڵبژارد، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: [الم تر الی الژین خرجوا من دیارهم وهم الوف حژر الموت، فقال لهم الله موتوا، پم احیاهم..]سوره‌تی البقره‌- ئایه‌تی (243).

بۆیه‌ بێ نیشتمانی و ده‌ركردنی خه‌ڵكی له‌ خاكی خۆی، به‌رامبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ كوشتنی ئه‌و كه‌سه‌دا، وه‌ك بڵێی چ كوشتنی هاوڵاتی یان ده‌ركردن له‌خاكی خۆی ، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ ئیشاره‌ت بۆ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ ، ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ ئایه‌تی (66)ی سوره‌تی (النسا‌و)دا: [ولو انا كتبنا علیهم ان اقتلوا انفسكم او اخرجوا من دیاركم مافعلوه الا قلیل منهم]. ئه‌م ئایه‌تانه‌ گه‌رچی له‌ (سیاق)ێكی مێژوویی و تایبه‌ت به‌هه‌ندێ نه‌ته‌وه‌و، هه‌ندێ حاڵه‌تی دیاریكراودا هاتوون، به‌ڵام له‌هه‌موویان دا ئه‌و هێماو ئاماژانه‌ ده‌رده‌كه‌ون و وه‌رده‌گیرێن كه‌ ده‌ركردنی هاوڵاتی له‌ خاكی خۆی حه‌رامه‌و، ئه‌نجامدانیشی بكه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته‌ بازنه‌ی تاوانێكی گه‌وره‌وه‌.

بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت له‌و ده‌سه‌ڵاتدارو كاربه‌ده‌ستانه‌ ده‌كات كه‌ پێغه‌مبه‌ران و شوێن كه‌وتوانیانیان له‌ خاكی خۆیان ده‌ركردووه‌، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تی (13) و (14) سوره‌تی (ابراهیم)دا ده‌فه‌رموێت: [قال الژین كفروا لرسلهم لنخرجنكم من ارچنا او لتعودن فی ملتنا فأوحی الیهم ربهم لنهلكن الڤالمین * ولنسكننكم الارچ من بعدهم ، ژلك لمن خاف مقامی وخاف وعید].
هه‌روه‌ها له‌ سوره‌تی (محمد)یش دا له‌ ئایه‌تی (13) دا ده‌فه‌رموێت: [أو كاین من قریه‌ هی اشد قوه‌ من قریتك التی اخرجتك اهلكناهم فلا ناصر لهم].

له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو مرۆڤێك دژی راگوێزانی خه‌ڵكی دی بێت و، قبوڵ نه‌كات بخرێته‌ جێگه‌ی خه‌ڵكانی دی چونكه‌ خوای گه‌وره‌ رێگه‌ی داوه‌ به‌ مرۆڤی زوڵم لێكراو كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ربكات كه‌ ئه‌می له‌ شوێنی خۆی ده‌ركردووه‌و شوێنی پێ له‌ق كردووه‌، بۆیه‌ ده‌فه‌رموێت : [واخرجوهم من حيث اخرجوكم] سوره‌تی البقره‌ – ئایه‌تی (191).

تاوانێكی دیكه‌ش كه‌ له‌ئاستی تاوانی راگوێزان دایه‌و، بگره‌ گه‌وره‌تریش ئه‌ویش گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لانه‌ ، چونكه‌ ئه‌وه‌ ئیراده‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ هه‌ر مرۆڤێكی خستۆته‌ بازنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاری كراو و، زمانێكی تایبه‌تیشی پێ به‌خشیوه‌، بۆیه‌ گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لان و، گۆڕینی زمانیان ، وه‌ستانه‌ له‌ دژی ئیراده‌ی خوای گه‌وره‌، چونكه‌ (ره‌نگ) و (ده‌نگ)ی گه‌لان نیشانه‌یه‌كه‌ له‌ نیشانه‌كانی باڵاده‌ستی خوای گه‌وره‌: [ومن اياته خلق السموات والارض، واختلاف السنتكم والوانكم ، ان في ذلك لايات للعالمين] سوره‌تی الروم – ئایه‌تی (22) . له‌به‌ر ترسناكی هه‌ردوو مه‌سه‌له‌ی راگوێزان و گۆڕینی ناسنامه‌ی گه‌لان ، هه‌ر یه‌كه‌یان له‌پاڵ مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ و سه‌رنج راكێش دا هاتوونه‌ته‌ باسكردن.

(راگوێزان) له‌ قورئاندا خراوه‌ته‌ پاڵ شه‌ڕ كردن له‌ دژی دین، بۆیه‌ مه‌رجه‌كانی گرێدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشتیخوازانه‌ له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا، دوو مه‌رجن، یه‌كه‌م: شه‌ڕی دینمان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن، دووه‌م: له‌خاك و نیشتمانی خۆمان وه‌ده‌رمان نه‌نێن: [لا ينهاكم الله عن الذين لم يقاتلوكم في الدين، ولم يخرجوكم من دياركم ان تبروهم وتقسطوا اليهم، ان الله يحب المقسطين] الممتحنه‌ (8).

به‌ هه‌مان شێوه‌ش هه‌ڵبژاردنی (ده‌نگ) و (ره‌نگ)ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش له‌ قورئان دا خراوه‌ته‌ پاڵ نیشانه‌یه‌كی تری باڵا ده‌ستیی خوای گه‌وره‌، كه‌ دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌، وه‌ك بڵێی سڕینه‌وه‌ی (ده‌نگ) و (ره‌نگ)ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك هه‌وڵدان بێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وی، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌ڕی وه‌ستانه‌وه‌یه‌ له‌ دژی ئیراده‌ی خوای گه‌وره‌.

+ به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی پرد بۆتوێژینه‌وه‌و ، یه‌كه‌م وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق دوای ڕووخاندنی رژێمی سه‌دام.