یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات    *****    *****   لقی سلێمانی یە کێتی زانایان بە شداری خولێکی دەرچوانی فێرخوازانی قورئانی پیرۆز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی پزیشکی ئیسلامی لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   شاندێک لە مەتڕانەکانی عەنکاوەی شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   روونکردنەوەیەک لە یەکێتی زانایان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان    *****    *****   کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردەن سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مستەفای حافز کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   جێگری سەرۆکی هەرێم په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەکات   
عه‌بدولره‌حمان سدیق- نووسه‌ر‌و توێژه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/11/2011 : 13:31:42
قه‌باره‌ی فۆنت
جه‌ژنی قوربان جه‌ژنی ژیانه‌ نه‌ك مه‌رگدۆستی
هێشتا زۆربه‌مان زۆرمان ماوه‌ له‌ مانای راسته‌قینه‌ی جه‌ژنه‌كانمان بگه‌ین..!
له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قورباندا گوێبیستی زۆربه‌ی وتاربێژی مزگه‌وته‌كان ده‌بین كه‌ به‌یه‌ك شێوه‌ له‌ وتاری جه‌ژندا ده‌ڵێن: موسڵمانان ئه‌مڕۆ جه‌ژنی قوربانه‌.. ئه‌و جه‌ژنه‌یه‌ كه‌ (ئیبڕاهیم) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر ئاماده‌بوو كوڕی خۆی بكاته‌ قوربانی‌و سه‌ری ببڕێت ئینجا ده‌ڵێن: موسڵمانان بڕوانن ئه‌وه‌ ئیمانی راسته‌قینه‌یه‌.. ده‌بێت ئیمانی ئێمه‌ وه‌ك ئیمانی ئیبڕاهیم بێت..

راسته‌ ئاماده‌بوون بۆ جێ به‌جێكردنی فه‌رمانی خودا ئه‌ركی سه‌رشانی مرۆڤی موسڵمانه‌.. به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ماناكانی ئه‌م رووداوه‌.. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ته‌نیا مانای ئه‌م رووداوه‌ بێت ئه‌وسا ئه‌م گوتاره‌ تاك ره‌هه‌نده‌، ده‌بێت چ ترسێك بخاته‌ دڵی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ باوكیاندا ده‌چنه‌ نوێژی جه‌ژن‌و گوێ یان لێ ده‌بێت كه‌ ده‌شێت باوك كوڕی خۆی سه‌رببڕێت..

هه‌ر ئه‌م گوتاره‌ چه‌ند رێخۆشكار ده‌بێت بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌ بیرۆكه‌ی سه‌ربڕینی مرۆڤ‌و بیردۆزی به‌قوربانیكردنی مرۆڤ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌؟!

تێگه‌یشتن له‌ ده‌قی قورئان‌و فه‌رمووده‌ به‌ده‌ر له‌ رووداوو ژێرخانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و ده‌قانه‌وه‌، ئیسلام‌و خواو پێغه‌مبه‌ری خوای له‌به‌رچاوی زۆر كه‌سدا خراپ خستۆته‌ روو..

بۆ تێگه‌یشتن له‌ جه‌ژنی قوربان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ پێش چوار هه‌زار ساڵ.. بۆ سه‌رده‌می ئیبڕاهیم، كه‌كاتێك خه‌ڵك بڕوایان وابوو كه‌ رووبار خوای خۆی هه‌یه‌و، باران‌و بومه‌له‌رزه‌و هه‌وره‌ تریشقه‌ش هه‌روه‌ها، بۆیه‌ ده‌هاتن بۆ رازیكردنی رۆژو مانگ‌و رووبارو هه‌ر دیارده‌یه‌كی سروشتی لاوێكی جوانیان ده‌كرده‌ قوربانیی،
خوای گه‌وره‌ ئیبڕاهیم ی ویستی به‌كرده‌وه‌ ئه‌م داب‌و نه‌ریته‌له‌ناو به‌رێت، هات‌و له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌كه‌دا بڵێت: منیش خوای گه‌وره‌و تاك‌و ته‌نیام فه‌رمانی پێكردم كوڕی خۆم سه‌رببڕم، پاش پێشاندانی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی خه‌ونه‌كه‌یشی، به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی گوت: خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێكردم كه‌ له‌ جیاتی كوڕه‌كه‌م به‌رانێك بكه‌م به‌ قوربانیی‌و خوای گه‌وره‌ قوربانی دانی به‌مرۆڤ حه‌ڕام كردو قه‌ده‌غه‌ی كرد، ئیدی له‌و رۆژه‌وه‌ ئه‌م په‌یمانه‌ گه‌یشته‌ پێغه‌مبه‌رانی دوای خۆی‌و هه‌تا (محمد) درودی خوایان له‌سه‌ر، ئه‌م په‌یامه‌ مرۆڤ دۆستانه‌یه‌و ئه‌م جاڕنامه‌ ژیاندۆستانه‌یه‌ له‌ ئیبڕاهیمه‌وه‌ پێی وتین: پڕۆسه‌ی قوربانیكردن به‌ مرۆڤه‌كان رابگرن.

ئه‌و رۆژه‌ جه‌ژنی ژیانیان بۆ ئیسماعیل گێڕاو، له‌و رۆژه‌شه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ ئێمه‌ كه‌ جه‌ژنی قوربان ده‌گێڕین‌و ئاژه‌ڵ ده‌كه‌ین به‌ قوربانیی، به‌م كاره‌مان ئه‌وه‌ به‌بیرخۆماندا دێنینه‌وه‌ كه‌:
سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ له‌ رێگه‌ی ئیبڕاهیمه‌وه‌ پرۆسه‌ی ترسناكی به‌ قوربانیكردنی مرۆڤ راگرت‌و له‌ جیاتی مرۆڤ خه‌ڵكی فێری ئه‌وه‌ كرد ئاژه‌ڵ بكه‌نه‌ قوربانیی‌و بیبه‌خشنه‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان..

كه‌واته‌ جه‌ژنی قوربان جه‌ژنی ژیانه‌ نه‌ك نه‌مان! جه‌ژنی راگرتنی پرۆسه‌ی به‌ قوربانیكردنی مرۆڤه‌كانه‌، به‌فه‌رمانی خودایه‌ك كه‌ ناوی خۆی (الحی)یه‌و ره‌حمان‌و ره‌حیمه‌و، هه‌ر خۆیشی په‌یامی (ولا تقتلوا أولادكم..)ی پێ را گه‌یاندووین.

ئه‌و بابه‌ته‌ سایتی زانایان له‌ گۆڤاری گوڵان وه‌ریگرتووه‌