یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات    *****    *****   لقی سلێمانی یە کێتی زانایان بە شداری خولێکی دەرچوانی فێرخوازانی قورئانی پیرۆز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی پزیشکی ئیسلامی لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   شاندێک لە مەتڕانەکانی عەنکاوەی شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   روونکردنەوەیەک لە یەکێتی زانایان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان    *****    *****   کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردەن سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مستەفای حافز کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   جێگری سەرۆکی هەرێم په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەکات   
عه‌بدولره‌حمان سدیق- نووسه‌ر‌و توێژه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/03/2012 : 20:16:38
قه‌باره‌ی فۆنت
پێشنیارێك بۆ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان
زۆرجار ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ نازناوه‌ واتاییه‌كان پێویسته‌ به‌رجه‌سته‌بن له‌ چوارچێوه‌ ماددییه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی مانای راسته‌قینه‌ی خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌.

بۆ نموونه‌: نازناوی خوێنده‌وار سیفه‌تێكی واتاییه‌، به‌ده‌رچووی سه‌ره‌تایی ده‌وترێت هه‌تا دوا قۆناغی خوێندن، كه‌واته‌ خوێنده‌واریی سیفه‌تێكی واتاییه‌و له‌ ژیانی رۆژانه‌دا مانا نادات به‌ده‌سته‌وه‌ بۆ ناساناندنی ئاستی زانستی خاوه‌نه‌كه‌ی تا ئه‌وكاته‌ی له‌ پێگه‌ی خوێنده‌وارییه‌وه‌ نه‌گوازرێـته‌وه‌ بۆ پیشه‌ی جۆراوجۆری وه‌ك مامۆستاو پارێزه‌رو ئه‌ندازیار و پزیشك‌و ....هتد.

زانایی سیفه‌تێكی واتاییه‌و پێگه‌یه‌، به‌ڵام كاتێك مانا ده‌به‌خشێت كه‌ ده‌بێته‌ پیشه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ كتێب و نوسراوه‌ ئاینییه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كان و عه‌بباسییه‌كان و عوسمانییه‌كاندا زیاتر پیشه‌ی جۆراوجۆرو، پسپۆڕێتی جیاجیا ده‌بینین نه‌ك نازناوی زانایه‌تی.

بۆ نموونه‌ به‌كۆی هه‌موو لقه‌كانی زانسته‌وه‌، زانست پێك دێت هه‌روه‌ها به‌كۆی هه‌موو بواره‌كانی رۆشنبیریشه‌وه‌، رۆشنبیریی پێك دێت.

بۆیه‌ زانای جاران پسپۆڕ بوو له‌ بوارێك له‌ بواره‌كانی ئایین و، قسه‌ی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئایین نه‌ده‌كرد، بۆ نموونه‌ ، زانای جاران:

موفه‌سیری قورئان بووه‌ وه‌ك قورتوبی و ئیبن و كه‌سیر و نه‌سه‌فی ...تاد
یان راویی حه‌دیس و فه‌رمووده‌ بووه‌، وه‌ك بوخاری و موسلیم و نه‌ساری و ئه‌بو داود و ترمزی..
یان موئه‌رریخ بووه‌، وه‌ك ئیبنو خه‌له‌كان و ئیبنولئه‌سیر..

یان نه‌حه‌وی و زمانزان بووه‌، وه‌ك سیبه‌وه‌ی و فه‌راهیدی..

یان واعیز و ئامۆژگار بووه‌ وه‌ك عه‌بدولقادری گه‌یلانی و حه‌سه‌نی به‌سڕی..
یان موته‌سه‌وویف بووه‌، وه‌ك جونه‌یدو كه‌رخی و مه‌ولانا..
یان فه‌یله‌سووف بووه‌، وه‌ك فاڕابی و ئیبنولروشد..
یان خه‌ونزان بووه‌، وه‌ك ئیبنوسیرین و نابلوسی..

یان فه‌قیه‌و شه‌رعزان بووه‌، وه‌ك شافیعی و ئه‌بوو حه‌نیفه‌ و مالیك و ئه‌حمه‌د..

به‌م جۆره‌ش ئێمه‌ ئه‌مڕۆ پێویستیمان به‌ زانای پسپۆڕه‌ له‌ بواره‌كانی زانسته‌ شه‌رعییه‌كاندا، چونكه‌ ناكرێت به‌ هه‌موو كه‌س و به‌ هه‌ر تاكه‌ كه‌سێكیش بگوترێت زانا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایه‌تی له‌سه‌رده‌می خۆیدا وردكرابووه‌ بۆ لقه‌كانی زانسته‌ شه‌رعییه‌كان.

هه‌روه‌ها له‌ بواری مزگه‌وتیشدا یه‌كێك گوتاربێژه‌، یه‌كێك ئیمام و پێش نوێژه‌، یه‌كێكی دی موئه‌ززین و بانگده‌ره‌، كه‌سێكی دی خادیم و مجێوری مزگه‌وته‌، بۆیه‌ ناكرێت به‌ هه‌موویان بگوترێت زانای ئایینی ته‌ نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ مزگه‌وت و ماڵی خوادا كارده‌كه‌ن.

ناكرێت گوتاربێژی مزگه‌وتێك بتوانێت قسه‌ له‌سه‌ر فیقه‌و خه‌ون لێكدانه‌وه‌ و ته‌سه‌ووف و فه‌لسه‌فه‌ و مێژوو جوگرافیا و زمان و فه‌توا و ئابووریی سه‌رده‌م و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و حوكمڕانی وڵات و زانسته‌كانی فیزیاو پزیشكیی و فه‌له‌كناسیی و ده‌روونناسی و..تاد بكات و، وا بزانێت له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا قسه‌كانی ئه‌و راست و دروستن.


لێره‌وه‌ پێشنیارێك بۆ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان به‌ پێویستییه‌كی سه‌رده‌م ده‌زانم، كه‌ یه‌كێتی زانایان، له‌ نێو خۆیاندا لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی پسپۆڕیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی باڵا، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان و، زانایانیش به‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌ یه‌كێك له‌و لیژنانه‌دابن و، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا وه‌ك زانایانی پێشووی سه‌رده‌می زێڕین، ده‌بنه‌ شاره‌زا و پسپۆڕ له‌و بوار و لیژنه‌یه‌ی كه‌ كاری تێدا ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و خۆ رۆشنبیركردن له‌ بوارێك و له‌ لقێك له‌ لقه‌كانی زانسته‌ شه‌رعییه‌كاندا
ئه‌و لیژنانه‌ش ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌بن:

لیژنه‌ی ته‌فسیر، لیژنه‌ی فه‌رمووده‌، لیژنه‌ی مێژوو، لیژنه‌ی فه‌توا، لیژنه‌ی لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون، لیژنه‌ی فیقه‌، لیژنه‌ی زمانزانی، لیژنه‌ی ته‌سه‌ووف، لیژنه‌ی فه‌لسه‌فه‌، لیژنه‌ی كێشه‌كانی ئافره‌تان، لیژنه‌ی ئابووریی، لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان، لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌..تاد.
چونكه‌ سوپاس بۆ خوا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایانی به‌ڕێز له‌ نێو یه‌كێتی زانایاندا هه‌ن و، هه‌موو شارو شارۆچكه‌كانی كوردستاندا بوونیان هه‌یه‌، ناكرێت هه‌موویان به‌ زانستێكی كه‌م رازیی بن، چونكه‌ به‌و كه‌مه‌ ناتوانن وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خه‌ڵك بده‌نه‌وه‌و، ناشتوانن رووبه‌رووی كێشه‌ نوێ‌و گرفته‌ ئاڵۆزه‌كانی سه‌رده‌م ببنه‌وه‌.