شه‌هید مه‌لا عبدالرحمن هه‌مزه‌كۆری
ن
اوی عبدالرحمن كوری قادر ی كوری یونس كوری سلیمانه، له عه‌شیره‌تی بلباسه، له ساڵی 1933ز له گوندی هه‌مزه كۆری ده‌شتی هه‌ولێر چاوی به‌دونیا هه‌ڵێناوه .
له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی خۆی ده‌ستی به خوێندنی مه‌لایه‌تی كردووه ، و له‌لایه‌ن زانا به‌ناوبانگه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه فێری زانست و زانیاری بووه، و له حوجره‌كانی ئیلنجاغ و پوریجه و گرده‌سۆر و دۆله سزه و دوو گرتكان و بشیریان خوێندویه‌تی، و له‌دواییدا له‌لایه‌ن زانای به‌ناوبانگ مه‌لا سالح كۆزه‌بانكی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی پێ به‌خشراوه .
دوایی وه‌رگرتنی بروانامه‌ی زانستی مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن له مزگه‌وته به‌ناوبانگه‌كانی شاری هه‌لێر پیشه‌ی مه‌لایه‌تی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه ، وه‌ك مزگه‌وتی ناوبازار و مزگه‌وتی حاجی مه‌حمود عه‌لاف و مزگه‌وتی شێخه‌للا، و له هه‌ریه‌ك له‌م مزگه‌وتانه وێرای پیشه‌ی مه‌لایه‌تی به‌رده‌وام وه‌ك مه‌رجه‌عێك له‌لایه‌ن زانایانی ئاینی هه‌ولێر سه‌یر ده‌كرا، و هه‌موو كاتێك مه‌جلیسی خوالێخۆشبوو كۆمه‌لێك زانای ئاینی تێدابوو بۆ پرسیار كردن و شی كردنه‌وه‌ی شتی نادیار روویان له مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن ده‌كرد .
مامۆستای شه‌هید رۆلێكی گاریگه‌ری هه‌بوو له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و جێگای متمانه‌ی خه‌لك بوو، و چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و ئاشته‌وایی له سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبوو یه‌كلا كراونه‌ته‌وه.
له پایزی 1972 و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان په‌یوه‌ندی به رێزه‌كانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات و وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای و لێهاتوو به به‌ردوامی خزمه‌ت به زانایانی ئاینی و گه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كات ، له دوایی راپه‌رینی به‌هاری 1991 دووباره په‌یوه‌ندی به ریزی زانایان ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتیه‌كه‌مان به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كیه‌تیه‌كه‌مان ده‌ست نیشان ده‌كرێت، و دڵسۆزانه كارانه‌كانی به سه‌ركه‌وتووی راده‌په‌رێنی.
به‌داخه‌وه له رۆژی هه‌ینی 5/8/1992 به‌ده‌ستی ناحه‌زانی زانایانی ئاینی و دوژمنانی گه‌لی كورد تیرۆر ده‌كرێت ، و به بلاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هید كردنی ناره‌زایه‌كی زۆری له‌لایه‌ن زانایانی ئاینی و سه‌ركرایه‌تی سیاسی كورد و لایه‌نه سیاسیه‌كان لێ كه‌تووه.
مامۆستای شه‌هید له كۆرستانی گرده‌ره‌شه‌ی نزیك شاری هه‌ولێر به‌خاك سپێردرا... |