به پێی لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی (عكاظ)ی سعودی، شێخ عه‌لی عه‌باس ئه‌لحه‌كیمی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زائی له سعودیه رایگه‌یاندووه: كه هه‌ندێ لایه‌ن‌و كۆمپانیا هه‌ن كار به كرێكاران ده‌كه‌ن له‌كاتی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، كه زیان به ته‌ندروستی‌و سه‌لامه‌تیان ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مه كارێكی ناڕه‌وایه‌و له ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه حه‌رامه‌و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئیسلام ناگونجێ، چونكه له مه‌ودای كاردا ئه‌سڵ له شه‌ریعه‌تی ئیسلام نه‌رم‌و نیانی نواندنه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی باسی له‌وه‌ش كردووه: كه ئیسلام زۆر داكۆكی له مافی كرێكار ده‌كات‌و، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كارێك له توانای تاكه كه‌سێك دانه‌بێت پێویسته خاوه‌ن كار كه‌سێكی تر بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و كرێكاره بگرێت، كه ئه‌مه تایبه‌ت نیه ته‌نها به وه‌رزی هاوین، به‌ڵكو له ته‌واوی وه‌رزه‌كانی ساڵدا پێویسته ره‌چاو بكرێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو داواشی له كۆمپانیا‌و ده‌گاكانی كار كردووه: كه چاودێری باری سه‌لامه‌تی كرێكاران بكه‌ن، یاخود كاری زیاد له توانای خۆیان پێ نه‌كه‌ن، یان له‌كاتی ته‌واو بوونی كاتی كاركردن زیاتر ماوه‌ی كاریان درێژ نه‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته به شێوه‌یه‌كی جوان مامه‌ڵ‌و هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر وابووه، ئه‌مه‌ش له وته‌ی ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ده‌ره‌كه‌وێ كاتێ ده‌فه‌رموێ: نزیكه‌ی ده‌ساڵ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌رم(د.خ) كرد، ئه‌مری پێ نه‌كردم بۆ كارێك كه له توانام دانه‌بێت، یاخوده قه‌ت لۆمه‌ی نه‌كردووم له‌سه‌ر كارێك ئه‌نامم دابێت له خزمه‌تیدا.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانانی سعودیه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: كه پێویسته له كاتی نه‌خۆشی یان بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت یان رۆژانی هه‌ینی مۆڵه‌تیان پێ بدرێ، كه ئه‌مه مافی خۆیانه، یان هه‌قی كاركردنیان له واده‌ی خۆی دوا نه‌كه‌وێت چونكه كاریان پێی ده‌بێت‌و ئیسلامیش ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه، كه زوو پاداشتی كاری كرێكار بدرێته‌وه.
ناوبراو به پێویستی داناوه، كه هه‌ر حكومه‌تێك پلانی هه‌بێ بۆ كاركردنی كرێكاران له‌كاتی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمادا، ئه‌گه‌ر مه‌ترسی نه‌خۆشی یان زیانی جه‌سته‌یی كرێكارانی لێ بكه‌وێته‌وه.
|