یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی باڵای زانایانی کوردستان بەشداری کۆنگرەی بە یەکگەیشتنی مەرجەعەکانی عیراق لە شاری مەککە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان نیگەرانی خۆی لەهەمبەر کوشتنی ئەندامانی خێزانێکی کورد لە تورکیا دەردەبڕێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا سەلاحەددین محمد بەهائەدین دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە قایمقامی قەزای سۆران دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە باری وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین روونکردنەوەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید رێکانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی نەشتەرگەری جوانکاری روون دەکاتەوە    *****    *****   شاندێکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****    بە هەماهەنگی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەرێوە دەچێت   
مامۆستا مەلا حسن سعید عەوێنەی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/06/2021 : 13:57:19
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 19ی6ی2021 مامۆستا مەلا حسن سعید عەوێنەی زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا حسن سعید عەوێنەی


بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی دیاری شاری هەولێر (مامۆستا مەلا حسن سعید عەوێنەی)مان پێگه‌یشت و خەمباری کردین.


مامۆستا کەسێکی زاناو شارەزاو هەڵکەوتوو بوو، خزمەتێکی زۆری مزگەوت و ئیسلام و موسڵمانانی کردووەو کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و قسەخۆش و خۆشەویستی لای خەڵک بوو.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


19ی6ی۲٠۲1