ئەمرۆ 11ی7ی2021 مامۆستا مەلا عبدالله ی سورچی کارگێری لقی هەولێری یەکێتی زانایان و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عبدالله ی سورچی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی دیاری شاری هەولێر (مامۆستا مەلا عبدالله ی سورچی)مان پێگه‌یشت و خەمباری کردین، مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو هەڵکەوتوو بوو، خزمەتێکی زۆری پێشکەش بە کۆمەڵگە کردووەو کارگێری لقی هەولێری یەکێتی زانایان و دلسۆزێکی دیاری ئەو رێکخراوە بوو، لەهەمان کات کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و میوان دۆست بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
11ی7ی۲٠۲1