یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە باری وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین روونکردنەوەیەک رادەگەیەنێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/07/2021 : 14:48:53
قه‌باره‌ی فۆنت

بەهۆی زۆربوونی رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستاداو پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین بۆ سەلامەتی لەم نەخۆشیە، هەروەها زانینی بۆچوونی لایەنی شەرعی سەبارەت بە وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین، ئەنجومەنی باڵای فەتوا روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەو پێیەی ناوەندە زانستی و پزیشکییەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لە پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین دەکەنەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی مرۆڤ کەمکردنەوەی ئەم نەخۆشیە، ئەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین، کە وەرگرتنی ئەو ژەمە ڤاکسینە لەرووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە هیچ گرفتێکی نییە، چونکە یەکێ لە مەبەستەکانی شەریعەت پارێزگاری کردنە لە گیان و سەلامەتی مرۆڤ، بەکارهێنانی چارەسەری پزیشکیش بەپێی رێنمایی بواری تەندروستی و خۆپاراستنیش لەو چوارچێوە شەرعییەدایە، خوای گەورە هەمووان بپارێزێت لە هەموو نەخۆشی و نەخۆشییەک.


 


ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان


هەولێر/ چوارشەممە


18 ذو الحجة 1442ک =28ی7ی2021 ز