یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا: عیراق پێویستی بە بنەبڕکردنی تائیفەگەری و تەعەسوبی مەزهەبی هەیە
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/08/2021 : 21:22:22
قه‌باره‌ی فۆنت

لە میانەی بەشداری کردنی شاندی هاوبەشی یەکێتی زانایان و وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆنگرەی بە یەکگەیشتنی مەرجەعیاتی عیراق لە شاری مەککە، کە لە لایەن رابیتەی جیهانی ئیسلامی رێکخرا بوو، بەرێز دكتۆر حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە پێویستی سەقامگیری پتری عیراق و پێکەوەژیانی راستەقینەی نێوان پێکهاتەکان کردو چەند بژاردەیەکی وەک چارەسەر خستە روو.


لە دەسپێکی وتارەکەیدا بەرێز د. حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا رایگەیاند: دەمەوێ لەو وتارەم لە گەڵ ئێوەی بەرێز ئاماژە بە سێ خاڵ بکەم، خاڵی یەکەم: پێویستە ئەوە بزانین بەرپرسیارێتی لەسەر شانی هەموو لایەکمانە، (فکلکم راع وکلکم مسؤول عن رعیته)، ئەم بەرپرسیارێتیەش زیاتر دەکەوێتە ئەستۆی زانایان، لەبەر ئەوەی لە قورئانی پیرۆز هاتووە دەفەرموێ: ( قل هل یستوی الذین یعلمون والذین لا یعلمون)، کە ئەمە ئاماژەیە بەوەی بەرپرسیارێتی زانایان.


سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا گوتیشی: خاڵێکی تر ئەوەیە کە دەمەوێ بەراشکاوی بڵێم عيراق هەڵەی ستراتیژی زۆری هەیە، کە پێویستی بەپیداچوونەوەو نەشتەری چارەسەری و بنەبڕکردنی تائیفەگەری و تەعەسوبی مەزهەبی هەیە، ئەگەرنا بەو شێوە بێت عیراق مردووەو بەشان و باڵهەڵگوتنی شارستانیەت و مێژووی رابردوو دادی نادات، بەداخەوە ئێستا هەستی ئەنانیەت زۆرەو دەزگای ئیعلامی واش هەیە شەوو رۆژ ژەهری کوشندە بڵاو دەکەنەوەو سەرنجیان لەسەر عیراق و گەلی عیراقە.


ئێمە وەکو کوردستان ناڵێین بێ هەڵەو پەڵەین، چونکە قەناعەتی ئێمە هەمان قەناعەتی ئەهلی سووننەو جەماعەیە لەوەی تەنها پێغەمبەران و مەلائیکەو ئیجماعی ئوممەت مەعصومن، بەڵام دەتوانین ئەوە بڵێین کە دەستووری مەدینە پێشەنگێکی گەورەیە بۆ ئەوەی یەکتر نەبوغزێنین و پێکەوە بژین، چواردە سەدەیە ئەم دەستوورە بۆتە سیماو یاسایەکی جوان بۆ موسڵمانان، ئێمەش وەکو کورد لەسایەی ئەم رێسایە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەکان پێکەوە دەژین و هەموو مافە سیاسی و یاسایی و فکری و مەزهەبیش دەستەبەر کراوە..


لە کۆتا خاڵی قسەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا گوتیشی: ئەگەر بمانەوێت پێکەوەژیانێکی واقعی و هەمیشەیی دروست بکەین، ئەم چەند پێشنیارە دەخەمە بەر دیدی هەمووانەوە:


یەکەم: رێگەنەدەین دەستەڵات رادەستی کەسانێک بکرێت، کە بیانەوێ لەسەر حیسابی پیکهاتەکان و گەلی عیراق ئەم وڵاتە بکەنە موڵکی خۆیان و بە چاوی تەڕەفداری سەیری بکەن.


دووەم: ئیدانەکردنی هەر هەنگاوێک ببێتە هۆی شێواندنی هەق و پەراوێزخستنی ماف و بڵاوکردنەوەی جیاکاری و لێکترازان.


سێیەم: جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێ کردنی دەستووری عیراق بەهەموو بەندو مادەکانیەوە.


چوارەم: گێرانەوەی هەموو کۆچبەرو ئاوارەکان بۆ شوێن و زێدی خۆیان، وەک گێڕانەوەی ماف و ئاساییکردنەوەی دیمۆگرافیای راستەقینەو پێشاندنی نیەتپاکی لە چاکسازی ئایندەی عیراق.


پێنجەم: گێڕانەوەی موڵکی گشتی و وەقفە داگیرکراوو پەراوێزخراوەکان بۆ خاوەنی راستەقینەی خۆیان، کە لەرووی شەرعەوە جێگیرو وەقف کراون..