یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی سەرکردایەتی ئەنجام دەداو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/08/2021 : 16:39:25
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 11ی8ی2021 بە سەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی یەکێتی زانایان لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی لەشاری هەولێر بەڕێوە چوو.


دەسپێکی کۆبوونەوەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین و ئاراستەکردنی سوپاس و پێزانین بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم لقەکانی یەکێتی زانایان، ئامانجی دانیشتەکەی روون کردەوەو تیشکی خستە سەر نوێترین پێشهاتەکان.


لە کۆبونەوەکە باس لەکارو هەنگاوەکانی رابردوو لە مەسەلەی کارکردن بۆ پرسی ئایین لەناو دەستوورو بەشداری شاندی هاوبەشی یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆنگرەی بەیەکگەیشتنی مەرجەعیاتی ئایینی، کە توانرا رۆڵ و پێگەو پەیامی زانایانی کورد بە باشی لەو کۆنگرەیە دەربخرێ و دەنگدانەوەی ئیجابی هەبوو.


هەروەها بابەتی پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پێناو باشتر بەرێوەچوونی کارەکان و خزمەتی پتری مامۆستایانی ئایینی و رەوشی دینداری لەهەرێم تەئکیدی لێ کرایەوەو باس لە گرفت و خواست و پێویستیەکانی مامۆستایانی ئایینی گەنگەشە کرا.


لە لایەکی تر باس لە مەسەلەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەستیاری مامۆستایانی ئایینی لەو بابەتەو رەوشی کۆمەڵگەی کوردی و خوێندنی ئایینی و پرسی راگەیاندن و کردنەوەی خول و کۆڕی زانستی کرا.


دواتر پیرۆزبایی لە بەرێز مامۆستا شێخ نیاز نەقشبەندی بەرپرسی پێشووی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ئەندامی سەرکردایەتی کرا، کە وەک بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم دەست بەکار بووە، لەو سۆنگەشەوە بە پێی پەیرەوی ناوخۆ باس لە دانانەوەی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان کراو بۆ ئەو مەبەستەش بەرێز مامۆستا سەید موسا باقلانی پێشنیار کراو بەپێی رەزامەندی ئەندامانی بەشداربوو بۆ بەرپرسی لق دەستنیشان کرا.  


شایەنی باسە لە دانیشتنەکە چەند پرس و بابەتێکی تری پەیوەست بە زانایانی ئایینی و دۆخی ئێستاو چالاکیەکانی یەکێتی زانایان گەنگەشەو گفتوگۆی تێرو تەسەلیان لەبارەوە کرا.